سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییى بەریتانیا جه‌خت له‌ هاریكاریى هاوبه‌ش ده‌كه‌نه‌وه‌ کوردستانی

نوچە نێت

ئەمڕۆ شەممە (15/شوبات/2025) لە درێژه‌ى دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌ میونشن، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جۆناسان پاوڵ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییى به‌ریتانیا کۆبووەوە.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا "پێشهاتە ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە و بەهێزکردنی هاوکاریی ئەمنیى عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا تاوتوێ کران، هەروەها تیشك خرایە سه‌ر هەماهەنگی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعشدا.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بەردەوامیی پشتگیریی بەریتانیاى لە بواری ئاسایش و بەرگریدا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ پێویست و گرنگ زانى، بەتایبەتی لە ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی تواناکانیان، هه‌روه‌ها پابەندیی هەرێمی کوردستانی بۆ کاری هاوبەش بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، دووپات کردەوە.

لاى خۆیەوە، بەڕێز جۆناسان پاوڵ ستایشی ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریدا کرد و پابەندیی به‌ریتانیاى بۆ بەردەوامیی پشتگیریی له‌ عێراق و هەرێمى كوردستان و بەهێزکردنی هاوکاریی ئەمنیی نێوانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منییه‌كان، دووپات كرده‌وه‌.

دۆخی سووریا و گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین