سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا كۆبووەوە کوردستانی

نوچە نێت

پاشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ شەممە (15/شوبات/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ دیک سخووڤ، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە.

بە گوێرەی ڕاگەێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا "پەیوەندییەکانی هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، چۆنیه‌تیى پته‌وكردنى هاریکاریی هاوبەش لە بوارە جیاکاندا تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها بیروڕا له‌باره‌ى پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکه‌وه‌، به‌تایبه‌تى دۆخى سووریا ئاڵوگۆڕ كرا."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، جەختی "لەسەر گرنگیی هاوبەشی لەگەڵ هۆڵەندا کردەوە و ستایشی ڕۆڵی هۆڵەندای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیه‌تیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پشتگیریی بەردەوامی لە ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی تواناکانیان، کرد."

هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا،  لای خۆیەوە "ئامادەییی هۆڵەندای بۆ بەردەوامیی پشتگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ئاماژەی بە خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبەش به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئاسایش و ئابووریدا، کرد."

ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەكەدا خراوەتەڕوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، خرانه‌ به‌ر باس.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین