ناکۆکییەکانی نێوان کۆریای باکوور و کۆریای باشوور فراوانتر دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

کۆریای باکوور کۆریای باشوور تۆمەتبار دەکات بەوەی برەوی بە هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئەمریکا لە دژی پیۆنگیانگ كردووە و هۆشداری بەو وڵاتە دەدات.

ڕۆژی هەینی (14-2-2025) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، پیۆنگیانگ دەڵێت سیئۆل پلانی هەیە هەلیکۆپتەری ئۆپراسیۆنی دەریایی لە ئەمریکا بکڕێت لە هەوڵێکدا بۆ بەهێزکردنی توانای هێرش بۆ سەر ژێردەریاییەکانی کۆریای باکوور، هەروەها بۆ خێراکردنی پێشکەشکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێرش و سیخوڕی بۆ ئۆپراسیۆنە تایبەتەکان.

لە ڕاگەیێندراوێکدا کۆریای باکوور، هۆشداریش دەدات بە واشنتن کە پشتیوانی لە سیئۆل لە دژی پیۆنگیانگ ڕابگرێت. گەیشتنی ژێردەریایەکی ئەتۆمی ئەمریکای بۆ کۆریای باشوور ئیدانە کرد و هۆشداری دا کە هەموو ئامرازێکی بەرگری بەکاردەهێنێت بۆ پاراستنی خۆی.

جێگای ئاماژە پێدانە، ئەم لێدوانانە ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە کەشتی ژێردەریایی (USS Alexandria) لە جۆری لۆس ئەنجلس لە شاری بەندەری بوسان لە کۆریای باشوور لەنگەری گرت بۆ پێداویستی و پشوودانی تاقمەکان. ئەمە یەکەم سەردانی ژێردەریایی ئەتۆمی ئەمریکا بوو بۆ نیمچە دوورگەکە و کۆریای باکوور لەبارەی زیادکردنی هۆشداری بەردەوام دەدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین