سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پەتریارکی کڵێسای سریانی ئۆرتۆدۆکس کۆدەبێتەوە
نوچە نێت
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، "هەردوولا دۆخی مەسیحییەکان لە عێراق و سووریا و ئەو ئاستەنگانەی لە ئێستادا ڕووبەڕوویان دەبنەوە تاوتوێ کرد، هەروەها باسیان له چۆنیهتیى بەهێزکردنی هەوڵەکانی ئاشتی و پێکەوەژیان لەنێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەکانی ناوچەکەدا كرد."
لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی "لەسەر گرنگیی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و پاراستنی مافەکانی مەسیحییەکان و هەموو پێکهاتەکان کردەوە، ههروهها ئاماژەی بە پابەندبوونی هەرێمی کوردستان کرد لە پشتگیریکردنی فرەیی ئایینی و کولتووری و بەهێزکردنی ژینگەیەکی لێبووردەیی و ڕێز له یهك گرتن."
هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، لاى خۆیەوە، پەتریارک ئیگناتیۆس ئەفرامى دووەم "سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پاراستن و پشتگیریکردنی مەسیحییە ئاوارە و پەنابەرەکان، هەروەها ستایشی ڕۆڵی هەرێمی كوردستانى کرد وەک نموونەیەک بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە ناوچەکەدا."
دەشڵێت، دۆخی سووریا و ئاستەنگە هەنووکەییەکانی ناوچەکە، لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبهش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment