سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ناوخۆی ئەڵمانیا كۆبوونەوە
نوچە نێت
نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی (14/شوبات/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان له چوارچێوه‌ى چالاكییه‌كانید‌ا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، له‌گه‌ڵ هانز جۆرج ئه‌نگه‌لكه، وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ناوخۆی ئەڵمانیا كۆبووەوە، تێیدا گفتوگۆیان لەبارەی هاریكاریى هاوبه‌شیى ئه‌منیى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختیان "له بره‌ودان به هاوكاریى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ى پرسى كۆچبه‌ران و كۆچى نایاسایى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تاوان كرده‌وه، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سەر په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان."
هەروەها دەشڵێت، له كۆبوونەوەكەدا "وێڕاى سه‌ركۆنه‌كردن، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، هاوسۆزیى خۆى بۆ گەل و دەوڵەتی ئه‌ڵمانیا و كه‌سوكارى قوربانیانی هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ى دوێنێ له میونشن ده‌ربڕى كه له ئه‌نجامى هێرشێك به ئۆتۆمبیل، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى بریندار بوون."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment