دۆناڵد ترەمپ: متمانەم بە پووتین هەیە پێویستە بگەرێتەوە (G8) عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

پەیوەندییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا و رووسیا کاریگەرییەکی باشی بەسەر هەموو جیهانەوە هەبوو، چاوەروان دەکرێت کۆتایی بە جەنگی ئۆکراینا بهێنرێت، لەدوای ئەو گفتوگۆیە ترەمپ لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "متمانەی تەواوم بە پووتین هەیە، پێویستە بگەرێتەوە (G8)."

ئەمڕۆ هەینی (14/شوبات/2025) ماڵپەڕی (میللەت) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دوای پەیوەندییەکی لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین دەڵێت، "لەگەڵ ڕووسیا ڕێککەوتوین دووبارە دەست بە دانوستاندنەکان بکەینەوە، هەروەها دەبێت بەخێرایی کۆتایی بە جەنگی ئۆکراینا بهێنین."

سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژە بەوەش دەکات، "لە دیدارەکەمان بە پووتین دەڵێم پێویستە بودجەی سەربازیمان بۆ نیوە کەم بکەینەوە، هیچ کات پێویستیمان بە چەکی ئەتۆمی نابێت و من متمانەی تەواوم بە سەرۆکی رووسیا هەیە و دەبێت بگەرێتەوە بۆ (G8)."

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، ڕۆژی چوارشەممە سەرۆکی ئەمەریکا و رووسیا نزیکەی کاتژمێرێک و نیو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا، لەوبارەیەوە  کریملن ڕایگەیاند، لە رێگەی گفتوگۆی ئاشتییەوە، ئەگەری هێوربوونەوەی جەنگی ئۆکراینا هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین