ڕووسیا هێرشی کردە سەر پایتەختی ئۆکراینا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا دەڵێت، لە هێرشێکدا بۆ سەر ئۆکراینا دامەزراوەکانی پەیوەندیدار بە سوپا، فڕۆکەخانە و شوێنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانمان کردە ئامانج.

ڕۆژی چوارشەممە (12/شوبات/2025) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، هێزەکانیان هێرشێکی بەکۆمەڵیان ئەنجامداوە، چەکی دوورهاوێژی ئاسمانی و دەریایی و هەروەها فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان بەکارهێناوە بۆ سەر ئامانجەکانیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کیێڤ.

 بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە ئامانجی هێرشەکە، "دامەزراوەکانی گاز و وزە بووە کە پاڵپشتی پیشەسازی بەرگریی ئۆکراینا دەکەن وەک، ژێرخانی فڕۆکەخانەی سەربازی، شوێنی عەمبارکردن و ئامادەکاری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێرشبەر".

لە لایەکی ترەوە کاربەدەستانی ئۆکرایناش هێرشەکانیان پشتڕاست کردووەتەوە و کۆمپانیای گازی حکومی ئۆکراینا ڕایگەیاند، زیان بە دامەزراوەکانی بەرهەمهێنان گەیشتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. 

جێگای ئاماژە پێدانە، چەند مانگێکە ڕووسیا هێرشی دوورهاوێژ دەکاتە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئۆکراینا و ژێرخانە وزەییە گرنگەکان، لە هەمان کاتدا، ڕووسیا زۆر جار ئۆکراینا تۆمەتبار دەکات بە هێرشکردنە سەر ژێرخانی جیاوازەکانی هاووڵاتییانی سڤیل لەوانە ناوچەکانی نیشتەجێبوون و کارگەکانی نەوت لە هەموو وڵاتدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین