سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى له‌هه‌موو كاتێك زياتر پێويستى به خامه‌ى نووسه‌رانه
نوچە نێت
ئەمڕۆ دووشەممە (10/شوبات/2025) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نوسەران پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "به گه‌رمى پيرۆزباييى يادى په‌نجا و پێنج ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورد، له ته‌واوى نووسه‌رانى كورد له هه‌ر كوێيه‌ك بن ده‌كه‌م، هيواى به‌رده‌واميى پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم. ئاماده‌يى و ڕۆڵ و خزمه‌تى پيرۆزيان له بره‌ودان به زمان و وێژه‌ى كوردى، به‌رز ده‌نرخێنم."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات، "نووسه‌رانى كورد هه‌ميشه دڵسۆزانه له‌پێناو پاراستنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانيى كورد و كوردستان و بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى هۆشيار و پێشكه‌وتوودا، كار و خزمه‌تيان كردووه و ڕه‌نجێكى زۆريان كێشاوه. ڕۆڵێكى به‌رچاويان له قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوور و به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژيان، يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستاندا گێڕاوه. وه‌ك هه‌ميشه هاوكار و پشتيوانيان ده‌بين. "
نێچیرڤان بارزانی باسی ڕۆڵی نووسەرانی کورد دەکات و دەڵێت، "وه‌ك چۆن له قۆناخه‌كانى ڕابردوودا نووسه‌رانى كورد ڕۆڵى ئه‌رێنييان گێڕاوه، ئێستاش له دۆخى ئه‌مڕۆدا، هه‌رێمى كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى له هه‌موو كاتێك زياتر پێويستى به خامه‌ى نووسه‌رانه كه به‌رپرسانه و به بير و پره‌نسيپى جوان، ڕۆڵى خۆيان له ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و به‌رگريكردن له ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانى كوردستاندا بگێڕن."
لە پەیامەکەیدا ڕاشیگەیاندووە، "له‌م ياده‌دا سڵاو بۆ گيان و يادى ئه‌و نووسه‌رانه ده‌نێرين و به ڕێزه‌وه به‌بيريان ده‌هێنينه‌وه كه به هه‌موو هێز و توانايانه‌وه خزمه‌تيان به وشه و زمان و كولتوورى كوردى كردووه."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment