نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە پێكهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان دەکات و ئامادەی هاوبەشی و هاوكاریی ئەو وڵاتەیە لە بواری چاکسازی و بوژاندنەوە.

ڕۆژی دووشەممە (10/کانوونی دووەم/2025) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی کرد لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان بە سەرۆکایەتی نەواف سەلام، بەڵێنی دا پشتیوانی لە بەرژەوەندییەکانی لوبنان بکات.

ستیفان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی، نەتەوە یەکگرتووەکان چاوەڕێی کارکردن لەگەڵ حکومەتی لوبنان دەکات بۆ پتەوکردنی ڕاگرتنی جەنگ و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و چارەسەرکردنی پێداویستییەکانی دانیشتوانی لوبنان لە ڕێگەی چاکسازی و جێبەجێکردنی ئەجێندای چاکسازی گشتگیر و بەردەوام.

نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندبوونی خۆی بە یەکپارچەیی خاکی لوبنان و سەروەری و سەربەخۆیی سیاسی لوبنان دووپاتکردەوە بەپێی ڕێککەوتنەکان، جاڕنامەکان و بڕیارەکان. 

بڕیاری (1701) کە لە (2006) دا بە کۆی دەنگ پەسەند کرا، داوای ئاگربەستی هەمیشەیی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل و دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام دەکات. بڕیارنامەی (1559) جەخت لەسەر کشانەوەی هێزە بیانییەکان و هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکان دەکاتەوە.

دوای ئەوەی دەست لەکارکێشانەوەی نەجیب میقاتی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان قبوڵ کرا، کابینەی نوێی حکومەتی لوبنان پێکهێندرا و کابینەیەکی 24 ئەندامی دەستنیشان کرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین