مەسرور بارزانی و شاندێکی حکوومەت بەشداری لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی دەکەن کوردستانی

نوچە نێت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکومەت بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان گەیشتنە ئیمارات، بڕیارە لوتکەکە لە ڕۆژانی(11 تا 13)ـی ئەم مانگە، لە شاری دوبەی بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (10/شوبات/2025) حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاکردەوە و تێیدا هاتووە، "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکومی، بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێ کەوت، بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، کە ڕۆژانی 11 تا 13ی ئەم مانگە، لە شاری دوبەی بەڕێوە دەچێت. لە پەراوێزی لوتکەکەدا، سەرۆکوەزیران زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرکردە و بەرپرسانی باڵای جیهان ئەنجام دەدات. "

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "لە کۆبوونەوەکان گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵات و لایەنە بەشداربووەکانی لوتکەکە و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی هاوبەش، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و بازرگانی و گەشەپێدان دەکرێت، ئەمە جیا لە تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە. بەشداریی شاندی هەرێمی کوردستان، بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەشداریی چالاکانەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانس و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان، بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستان وەک فاکتەر و هاوبەشێکی کاریگەر و جێی متمانە لە نێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین