نیویۆرک پۆست: ترەمپ بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی ئۆکراینا لەگەڵ پووتین گفتوگۆ دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆستی ئەمەریکا رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی نوێی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین کردووە و تاوتوێی جەنگی رووسیا و ئۆکرینایان کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (نۆی شوبات/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، چەند ڕۆژێکە باس لەوە دەکرێت سەرۆکی ئەمەریکا دەیەوێت بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی ئۆکراینا پەیوەندی بە سەرۆکی رووسیا بکات، بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاویکردۆتەوە، ترەمپ پەیوەندی بە پووتینەوە کردووە و هەردوولا تاوتوێی کۆتایهێنانی جەنگی ئۆکراینایان کردووە.

هەر ئەو ڕۆژنامەیە ئاشکراشی کردووە، ڕۆژی هەینی ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لەوەکردووە کە چەند جارێک چاوی بە سەرۆکی رووسیا کەوتووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، کە پۆتین نایەوێت لەمەوبەدوا ببینێت کە خەڵک بەهۆی ئەم جەنگەوە دەکوژرێن کۆتایی بەژیانیان دێت.

ڕۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە کە سەرۆکی ئەمەریکا پێشتر رایگەیاندبوو، "کە هەمووکات پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ پووتین هەیە و بەرنامەیەکی هیوابەخشیشم هەیە بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی ئۆکراینا و هیواخوازم خێرابێت، چونکە هەموو ڕۆژێک مرۆڤەکان دەمرن و جەنگی ئۆکراینا شتێکی زۆر خراپە و دەمەوێت ئەم شتە بەنەفرەتییە کۆتایی پێبێنم."

بەڵام تاوەکو ئێستا نە کریملین نە کۆشکی سپی سەبارەت بەم پەیوەندییە هەواڵەکەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە، هەروەها ترەمپ راشیگەیاندبوو لەم هەفتانەی داهاتوو لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا کۆدەبینەوە و باس لە کۆتایهێنان بەم جەنگە دەکەین.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین