پێشنیارێكی ترەمپ وڵاتانی عەرەب توڕە دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بڕیارە لە (27)ی شوبات میسر میوانداری لووتکەی بەپەلەی عەرەبی بکات بۆ تاوتوێکردنی پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی فەلەستین و پێشنیار گواستنەوەی خەڵكی غەززە بۆ شوێنێكی دیكە.

ڕۆژی یەکشەممە (نۆی کانوونی دووەم/2025) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی میسر لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، "میسر میوانداری لووتکەی عەرەبی دەکات لە (27)ی شوبات بۆ تاوتوێکردنی پێشکەوتنەکانی ئەم دواییانە سەبارەت بە فەلەستینییەکان".

بەڕێوەچوونی ئەم لووتکە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشنیاری کردبوو فەلەستینییەکان بەتایبەت خەڵكی غەززە بگوازرێنەوە و لە شوێنێکی تر نیشتەجێ بکرێن، ئەگەرچی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند بوو، "بڕیارەکە بۆ ماوەیەکی کاتییە".

لە بەرامبەردا، زۆربەی وڵاتان وەڵامی بڕیارەکەی ترەمپیان دایەوە و پێشنیارەکەیان بە پاکتاوکردنی ڕەگەزی لەو وڵاتە ناوبرد. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین