وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بڕیارە مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، ئەمەش دەبێتە یەکەم گەشتی ڕۆبیۆ دەبێ لە ئیدارەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای دەستبەکاربوونی.

ڕۆژی شەممە (هەشتی کانوونی دووەم/2024) ماڵپەڕی (فۆکس نیوز) بڵاویکردەوە، دوای لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنی غەززە لەلایەن ئەمریکاوە، بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە (شوبات) مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، بەمەش دەبێتە یەکەم سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ناوچەکە دوای دەستبەکاربوونی.

لە سەردانەکەیدا مارکۆ ڕۆبیۆ سەردانی هەریەکە لە ئیسرائیل، ئیمارات و سعوودیە دەكات، هاوکات دوو بەرپرسی فەلەستین ئاشکرایان کردووە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێی ڕاگەیاندوون، "ئەگەر مارکۆ ڕۆبیۆ سەردانی ئیسرائیل بکات ئەوا سەردانی فەلەستینیش دەکات".

جێگای ئاماژە پێدانە ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای لێدوانەکانی ترەمپ دێت سەبارەت بە کۆچ پێکردنی هاووڵاتیانی غەززە بۆ وڵاتانی میسر و ئوردن کە نیگەرانی وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاوای لێکەوتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین