کوژرانی والی داعش لە کەرکووک ڕاگەیێندرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردوومانێکی مانگی رابردووی هێزەکانمان بۆ سەر پێگەکانی چەکدارانی داعش (7) چەکدار کوژراون یەکێکیان والی کەرکووکە.

ڕۆژی شەممە (هەشتی کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، "دوای گەیشتنی زانیاری هەواڵگریی ورد کۆتایی مانگی ڕابردوو هێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بە فڕۆکەی ئێف (16) بۆردوومانی چەند پێگەیەکی تیرۆریستانیان لە ناوچەی زەرگە کرد".

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەشڵێت، "کوژراوەکان ژمارەیان (7) کەس بوو، دوای بەدواداچوونی ورد بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تواندرا ناسنامەکانیان ئاشکرا بکرێت".

هەروەها دووپاتی ئەوە کراوەتەوە، "لە نێو کوژراوەکاندا ئەبو سەعید دەندووشی، کە بە والیی کەرکووک ناسراوە و بەرپرسی چەندین ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی بووە بۆ کوشتنی هاووڵاتییانی بێتاوان، لەگەڵ چەندین تاوانی دیکە لە وادی شای، چیای حەمرین و حەویجە. هەروەها بەرپرسی کەرتی حەمرینی چەکدارانی داعش و یەکێک لە گرنگترین چەکدارەکانی داعش لە ئۆپراسیۆنەکەدا کوژراون".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین