دۆناڵد ترەمپ: ئیسرائیل غەززەی ڕادەستی ئەمەریکا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی نویی ئەمەریکا لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیامێکی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئیسرائیل غەززە ڕادەستی ئەمەریکا دەکات."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (شەشی شوبات/2025) ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێک سەبارەت بە داهاتووی غەززە بڵاودەکاتەوە و رایگەیاندووە، "کەرتی غەززە لە کۆتایی ئەم شەڕە لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕادەستی ئەمەریکای دەکات."
ترەمپ سەبارەت بە پێشنیارەکەی بۆ گواستنەوەی خەڵکی غەززە ئاماژەی بەوەکردووە، "نوژەنکردنەوەی غەززە زۆر بەهێواشی دەڕوات، هەربۆیە پێویستە فەلەستینەکان بگوازرێنەوە بۆشوێنێکی نیشتەجێبوونی زۆر باشتر و مودێرنتر و پارێزراوتر چونکە ئەوان شایستەی ئەوەن بە ئازادی و سەلامەتی بژین."
سەرۆکی ئەمەریکا بەفەرمی دەستوەردان لە نۆژەنکردنەوەی غەززە رادەگەێنێت و دەڵێت، "لەمڕۆوە ئەمەریکا دەستدەکات بە بیناسازی ئەو کەرتە و دەبێت گەورەترین گەشەسەندن بەخۆوە ببینی."
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت (3)ـی ئەم مانگە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەسەردنێک گەیشتە واشنتۆن و لەگەڵ ترەمپ کۆبووەوە، پێش سەردانەکەی نەتانیاهۆ رایگەیاند، بەو هێرش و بریارانەی لەم شەڕە داومانە تارادەیەک نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان گۆرییەوە، پێموایە کارکردن لەگەڵ ترەمپ دەتوانین نەخشەکە سەر لە نوێ دابرێژینەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین