سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سه‌رۆكى ڕووسیا كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نوێنەری سەرۆكی ڕووسیا كۆبووەوە، "په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، وه‌به‌ر‌هێنانى ڕووسى له‌ هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووریا و دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیان" تاوتوێ كرد.

ڕۆژی پێنجێشەممە (شەشی شوبات/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ به‌ڕێز میخائیل بوگدانۆڤ نوێنه‌رى تایبه‌تى سه‌رۆكى ڕووسیا و جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێم له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، "بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى ڕووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، وه‌به‌ر‌هێنانى ڕووسى له‌ هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووریا و دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیان تاوتوێ كرد."

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه‌ "له‌ خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ڕووسیا، ئاماژه‌ى به‌ ئاماده‌یى و ڕۆڵى كۆمپانیا ڕووسییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى له‌ بوارى هاریكاریى وزه‌دا كرد. هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ ڕووسیا دووپات كرده‌وه‌ كه‌ له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا، یارمه‌تیى هه‌رێمى كوردستانى داوه‌.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌روه‌ها "باسیان له‌ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان كرد.ـ

ده‌رباره‌ى دۆخى سووریاش نوێنەری سەرۆكی ڕووسیا، "پشتیوانیى خۆیان بۆ ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ وڵاته‌كه‌ ده‌ربڕى و جه‌ختیان له‌ پاراستنى مافه‌كانى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان له‌ سووریا كرده‌وه‌. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ تیشكیان خسته‌ سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانى داعش له‌ عێراق و سووریا و داكۆكییان له‌ گرنگیى ڕێگرتن له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى كرد."

په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش‌، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو که‌ به‌ڕێز باڵیۆزی ڕووسیا له‌ عێراق و ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسان ئاماده‌ی بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین