راپۆرتێک سەبارەت بە توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان بڵاوکرایەوە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

لە مانگی ڕابردوودا لە ئێران20 ژنی چالاکوان دەستگیرکراون. سێ ژن سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێنراوەو 18 ژن کوژراون.

ڕۆژی (پێنج/ شوبات/2025) راپۆرتێک سەبارەت بە توندوتیژییەکانی دەرهەق بە ژنان لە وڵاتی ئێران بڵاوکرایەوە. تێیدا هاتووە، کە لە ماوەی یەک مانگدا 18حاڵەتی ژن کوشتن هەبووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ماوەی مانگی ڕابردوو دا 20و ژن دەستگیر کراون، سێ چالاکوانی ژن سزای 12ساڵ و شەش مانگیان بەسەردا سەپێنردراوەو 18حاڵەتی ژن کوشتن هەبووە..

ھەر بەپێی زانیارییەکان، لە مانگی یەکی ساڵی 2025، 18ژن بە دەستی باوک، برا و کەسە نزیکەکانیان کوژراون، پێنج حاڵەتیان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بووە، ھاوکات 20ژن لە لایەن ئێرانەوە دەستگیرکراون. لەو ژمارەیە شەش ژن کوردن، یەکێک لە چالاکوانەکانیش سزای  لێدانی 74قامچی بەسەردا سەپێنراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین