رووسيا هەوڵی گەڕانەوە بۆ سووریا دەدات
نوچە نێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
جەختكردنەوە و خواستی گفتوگۆی زیاتری رووسیا لەسەر بنكە سەربازییەكانی لە سووریا دەریدەخات ئەو دۆسیە، دۆسیەكی ئاڵۆزە، بەتایبەت ئیدارەی نوێی سووریا سوورە لەسەر دووبارە بونیادنانەوەی پەیوەندییەكان و چارەسەكردنی هەڵەكانی رابروو و رێزگرتن لە خواستی گەلی سووریا و خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانیان.
ئاژانسەكانی هەواڵی سووریا درەنگانێكی سێشەممە رابردوو بڵاویان كردەوە، میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاندووە، لەگەڵ بەرپرسانی سووریا گفتوگۆیان كردووە، كە هەردوولا دانوستاندن لەسەر بنكە سەربازییەكانی رووسیا لە سووریا پێویستی بە گفتوگۆی زیاترە. بۆگدانۆڤ بە ئاژانسی تاسی رووسی راگەیاندووە، ئەو پرسە پێویستی بە دانووستاندنی زیاترە،
لەو كاتەوەی حكومەتی بەشار ئەسەد رووخاوە، دوو بەرپرسی باڵای رووسیا لە سووریا، ئاژانسی ریا نۆڤۆستی و تاس ئاماژە بەوە دەكەن، بۆگدانۆڤ و ئەلیكسەندەر لاڤرینتیڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆكی رووسیا لە سووریان سەرۆكایەتی شاندەكە دەكەن.
ئەو سەردانەی بەرپرسانی لە سایەی ئەو هەوڵانەیە كە مۆسكۆ دەیەوێت پارێزگاری لە هەردوو بنكەی سەرەكی لە سووریا بكات، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆكی رووسیاش رەتیكردەوە، لەدوای روخاندنی بەشار ئەسەد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تووشی شكست بووبێت.
دەربارەی بنكە سەربازییەكانیش جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، هیچ گۆرانكارییەك بەسەر ئەو دوو بنكەیان نەهاتووە لە سووریا.
لە یەكەم ئاماژەدا ئەگەر هەیە ئیدارەی نوێی سووریا داوای رادەستكردنی ئەسەد لە رووسیا بكات، هەر لەو دانیشتنەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر میكانزمی دادپەوەری گوازراوە كردووە، كە ئامانج لێی لێپرسینەوە و بەدیهێنانی دادپەروەرییە بۆ قوربانیانی جەنگی دڕندانەی بەشار ئەسەد.ئیدارەی سووریا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، دامەزراندنەوەی پەیوەندییەكان پێویستە چارەسەری هەڵەكانی رابردوو و رێزگرتن لە خواستی گەلی سووریا و خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی بكات.
رووسیا هەوڵ دەدات گرەنتی چارەنووسی بنكەی دەریایی تەڕتووس و بنكەی ئاسمانی حەمێمیم بكات، كە تەنیا ئەو دوو بنكەی لە دەرەوەی یەكێتی سۆڤیەتی جاران هەیە، ئەو دوو بنكەیەش بایەخی تایبەتی بۆ مۆسكۆ هەیە، تاوەكوو پارێزگاری لە هەژموونی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەند و دەریای سپی و تاوەكوو ئەفریقیاش بكات. چاودێری سیاسی جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، مۆسكۆ ناچارە دووبارە بوونی خۆی بە تەواوی لەو ناوچەیە رێكبخاتەوە، بەرەو لیبیا پاشە كشە بكات، كە پاڵپشتی خەلیفە حەفتەر، بەرپرسی سووپای لیبیا دەكات.
ئەحمەد شەرع، لە كۆتایی مانگی كانوونی یەكەمی رابردووەوە تا ئاستێك پشتی بە پێشوازی لە بەرژەوەندییە ستراتیژییە قووڵەكانی نێوان سووریا رووسیا بەستووە، خواستی ئەوەشی هەبوو دووبارە پەیوەندییەكان لەگەڵ مۆسكۆ بونیاد بنێتەوە، جەختیشی كردەوە، كە چەند بەرژەوەندییەكی ستراتیژی لەنێوان رووسیا و سووریا هەیە، هەرچی چەكی سوورییە رووسییە، زۆربەی وێستگەكانی وزە شارەزایانی رووسیا بەڕێوەی دەبەن، نامانەوێت رووسیا بەو جۆرە لە سووریا بچێتە دەرەوە وەك هەندێك دەیخوازن.
لە ناوەڕاستی مانگی كانوونی یەكەم، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆكی سووریا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، روخاندنی بەشار ئەسەد "شكست" نییە، مۆسكۆ ئامانجەكانی خۆی لە سووریا پێكا كە نەبێتەوە شوێنێكی تیرۆرستان.لە (2015) بەهۆی دەستوەردانی سەربازیی لە سووریا بۆ رزگاركردنی بەشار ئەسەد رووبەڕووی رەخنەیی زۆر بوویەوە، مۆسكۆ بەشداری لە كپكردنەوەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان كرد، بەتایبەت لە میانەی گوزە ئاسمانییەكانی لە گرووپە چەكدارەكان.
لە هەمانكاتدا رووسیا خۆی بۆ جەنگ لەگەڵ مۆسكۆ ئامادە دەكرد، ئەوەش فشاری دەكرد بۆ رێگری لە كەوتنی سووریا دەكرد.لە كۆتایی مانگی كانوونی یەكەمی رابردوو، ئەندری سیبیگا، وەزیری دەرەوەی ئۆكراینا سەردانێكی نهێنی بۆ دیمەشق كرد، لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆبوویەوە.
لەو سەردانە وەزیری دەرەوەی ئۆكراینا داوای كرد بوونی رووسیا لە سووریا كۆتایی پێبهێندرێت، كە تەنیا كاریگەری لەسەر سەقامگیری ئاستی سووریا نابێت، بەڵكوو كاریگەری لەسەر ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو ئەفریقیاش دەبێت."لە (2022) ئۆكراینا بەهۆی داننانی سووریا بە دوورگەی كریمیا هەموو پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی لەگەڵ دیمەشق پچڕاند.
لەدوای هەڵاتنی بەشار ئەسەد بۆ مۆسكۆ، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكراینا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، دووبارە پەیوەندییەكانی لەگەڵ سووریا درووست دەكاتەوە، وەك یەكەم وڵاتیش بڕی (500) تۆن گەنمی ئاردی بۆ سووریا رەوانە دەكرد.
سەرچاوە: عەرەبی لەندەنی
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment