پیاوێک هەموو ئەندامانی خێزانەکەی دەکوژێت هەواڵ
دوای ئەوەی هاوسەر و دوو منداڵەکەی لە ناو ماڵی خۆیدا دەکوژێت، بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵدێت.

ڕۆژی شەممە(25/کانوونی دووەم/2025) لە شاری کرماشانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، پیاوێک هاوسەرەکەی لەگەڵ کوڕ و کچێکی بە چەک دەکوژێت.

بە پێی زانیارییەکان، ژنەکە تەمەنی سی و پێنج ساڵ، کچەکەی تەمەنی شانزە و کوڕەکەی تەمەنی (٩) ساڵبووە. بە چەک ئەم تاوانە ئەنجام دراوە.

بکوژ باوکی منداڵەکانە و دوای ئەنجام دانی تاوانەکە هەڵاتووە، تا ئێستا پۆلیسی شارەکە هیچ لێدوانێکی فەرمی لەسەر ئەم ڕووداوە نەداوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین