سەرۆك بارزانی: كوردانی سووریا دەبێ لە ناوخۆییان یەك دەنگ بن
نوچە نێت
ڕۆژی (24/كانوونی دووەم/2025) سەرۆك مەسعود بارزانی لەدیمانەیەكی تایبەت لەگەڵ كەناڵی ئاسمانی شەمس ڕایگەیاند، ئاماژه‌كانی كه‌وتنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ركه‌وتبوون، به‌ڵام به‌م شێوه خێرایه، چاوه‌ڕوانكراو نه‌بوو، هەروەها ئه‌وه‌ی له سووریادا ڕوویدا دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی كه‌وتنی مووسڵ بوو له ساڵی 2014دا.
سەبارەت بە پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، دژی به‌كارهێنانی زاراوه‌ی كه‌مینه‌كانم، به‌ڵكوو چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان‌م کرد و داوام لێکردن له بری به‌كارهێنانی ئه‌و زاراوه، زاراوه‌ی "پێكهاته‌كان" به‌كار بهێنرێت.
سەرۆك بارزانی لە بارەی دۆخی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، پێویستە ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا له واقیعی كورد له سووریا تێ بگات، كوردیش له‌م وڵاته ده‌بێت ڕێگه‌ی ئاشتییانه و گفتوگۆ بۆ چاره‌كردنی پرس و مافه‌كانی بگرێته به‌ر.
هەروەها گوتیشی، كورد له سه‌ره‌تا ده‌بێت له‌ناو خۆیان ده‌نگیان یه‌ك بخه‌ن و پاشان به‌یه‌كه‌وه بچنه دیمه‌شق و داواكارییه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن و خۆیان بڕیار بده‌ن.
لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی خۆی و مەزڵووم عەبدی ڕایگەیاند، ئامۆژگاری مەزڵووم عه‌بدیم كرد كه هه‌رگیز بێ ئومێد نه‌بێت، به‌ڵكوو په‌نا بباته به‌ر گفتوگۆ و ده‌ستبه‌رداری هه‌ر جۆره كاریگه‌ری و هه‌ژموونێكی ده‌ره‌كی ببێت و هه‌نگاو بنێت به ئاراسته‌ی یه‌كخستنی گوتاری كوردی له سووریا.
لە بەشێكی تری دیمانەكەدا دووپاتی كردەوە، كاتی ئەوە هاتووە پەکەکە واز لە کوردی سووریا بهێنێت، بوونی په‌كه‌كه له سووریا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و پاساوێكه بۆ ده‌ستوه‌ردانی توركیا.
هەروەك ڕاشیگەیاند، هه‌رێمی كوردستان توانای هه‌یه ڕۆڵی گرنگ له پرسی كورد له سووریا بگێڕێت به‌تایبه‌ت له یه‌كخستنی گوتار و هه‌ڵوێستی كورد و هاندانیان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا و هاوكاریكردنیان له سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment