سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و محەمەد شیاع سوودانی لە بەغدا كۆبوونەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغدا كۆبوونەوە و ڕێگەكانی "ڕێکخستنی پابەندییه‌كانى نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حكوومه‌تى هەرێمى كوردستان، بەپێی بنەماکانی دەستوور و یاسا"، تاوتوێ كران.

ڕۆژی دووشەممە (13/كانووی دووەم/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ بەغدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ، كۆبووه‌وه‌.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، "گفتوگۆ لەسەر پەرەسەندن و پێشهاتە نوێیەکانی سه‌ر ئاستى عێراق و ناوچەکە کرا، هەروەها جه‌خت لە پێویستیی پشتگیریكردنی حکوومەتی فیدراڵ و سەرخستنی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکوومی کرایه‌وه‌، بە شێوەیەک کە دەستەبەری بەدیهێنانی خواستەکانی هاووڵاتییان لە سەرانسەری وڵات بکات."

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "گفتوگۆ لەسەر پرسە خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیدار بە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان کرا و باشترین ڕێگەکان بۆ ڕێکخستنی پابەندییه‌كانى نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حكوومه‌تى هەرێمى كوردستان، بەپێی بنەماکانی دەستوور و یاسا، تاوتوێ كران."

ڕاگەیێندراوەكە دەشڵێت، هەردوولا جەختیان "لەسەر گرنگیی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لەنێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکاندا کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و لابردنی سەختییەکان لە وڵات، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندیی هەموو پێكهاته‌كانى گەلی عێراق بەدی بهێنێت و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی نیشتمانی بەهێز بکات."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین