سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد
نوچە نێت
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە (12/كانوونی یەكەم/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەدمیراڵ سێر ئهنتۆنی ڕاداکین، سوپاسالاری بەریتانیا و شاندێکی پایەبەرزی سەربازی و دیپلۆماسیی یاوەری، کۆبووەوە.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ جهعفهر شێخ مستهفا جێگرى سهرۆك، وهزیرى كاروبارى پێشمهرگه، سوپاسالارى پێشمهرگه و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەی بوون، "دۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان و پێشهاته خێراکانى ناوچەکە، بهتایبهتى له سووریا و ئەرکی هاوپەیمانیى نێودەوڵەتی لە بەرەنگاربوونەوەی داعش تاوتوێ کرا، هەروەها پەیوەندییەکانی بهریتانیا لهگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، خرایه بهر باس."
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی "ستایشی ڕۆڵ و پشتیوانیی بەردەوامی بهریتانیاى لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ هێزەکانی بەریتانیا دووپات كردهوه كه یارمهتیى هەرێمی کوردستان دهدهن لە پرۆسهى چاكسازى له وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە و یەکخستنەوەی پێشمەرگە."
هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، لای خۆیەوە، ئەدمیراڵ ڕاداکین "پابەندیی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیی زیاتر و بەهێزکردنی هاریکاریی هاوبەشی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا، دووپات کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامیی هاریكارى و هەماهەنگی کرد بۆ دڵنیابوون لە بەرەنگاربوونەوەی سەرکەوتووانەی مەترسییەکانی تیرۆر و پاراستنى سهقامگیرى له ناوچهكه."
له كۆبوونهوهكهدا چهند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا خرانە بەر باس.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment