گەڕانەوەی سوورییەکان لە تورکیا بە لێشاو دەستیپێکرد تورکیە

نوچە نێت

عەلی یارلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، "گەرانەوەی سوورییەکان لەوڵاتەکەمان لەڕۆژێکدا دوو ئەوەندە زیادی کردووە، ڕۆژانە نزیکەی بۆ (350  تا 400) کەس دەتوانن بپەڕنەوە، بەڵام لە ڕۆژانی داهاتوو پەڕینەوەکان زیاتر دەکەین."

ئەمڕۆ سێشەممە (10/کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، وەزیری ناوخۆی تورکیا لەدوای کۆبوونەوەی کابینەی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە گەرانەوەی سوورییەکان لە تورکیا بۆ وڵاتەکەیان بە ڕۆژنامەوانی رایگەیاند، "چاوەڕوان دەکەین بە تێکرای مانگەکان ئەم ساڵ نزیکەی (11) هەزار سووری بگەرێنەوە، هەروەها لە دوێنەوە ژمارەی گەرانەوە لە سنوورەکان بۆ دوو ئەوەندە بەرزبۆتەوە."

یارلیکایا ئاماژە بەوەش داوە، "ئێمە چاودێری دەکەین تا حکومەتی نوێی سووریا دادەمەزرێت، ئەوکات بەرنامەی تایبەتمان هەیە بۆ گەرانەوەی کۆچبەرانی سووری بۆ وڵاتەکەیان، بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییەکانی سووریا کۆدەبینەوە، ڕۆژانی داهاتووش پەرینەوەی هاوڵاتیان زیاتر دەکەین."

لەدوای ساڵی (2016) تاوەکو ئێستا نزیکەی (2ملیۆن و 936) پەنابەری سووری لە تورکیا دەژین، ئەمەش وایکردووە بارگرانییەکی زۆر بۆ ئەو وڵاتە دروستبکات، لەدوای رووداوەکانی (8)ـی ئەم مانگە و رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد و هەڵاتنی بۆ رووسیا ژمارەیەکی زۆری سووریەکان دەگەرێنەوە زێدی خۆیان، هەروەها زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا پێدانی ئیقامەیان بە پەنابەرانی سووری هەڵپەسارد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین