هێرۆ عەتار: بڕیارەکەی کۆمەڵی دادگەری دروست نەبوو هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

هێرۆ عەتار، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بڕیاری بەشداری نەکردنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمان بڕیارێکی دروست نەبوو. خزمەت بە خەڵکی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری ناکات، لەبەرئەو هۆکارە ئەو پابەندی بڕیارەکە نەبووە.

ئەمڕۆ سێ شەممە (دوانزە/کانوونی دووەم/2024) هێرۆ عەتار پەرلەمانتاری دەرچوو بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بڕیاری بایکۆت کردنی پەرلەمان دوا بڕیاری کۆمەڵەی داداگەری کوردستان بوو، بەڵام خەڵکێکی بەرچاویش لە ناو کۆمەڵی دادگەری لەگەڵ ئەم بڕیارەدا نین.

هێرۆ عەتار، لە سەرلیستی کۆمەڵی داگەری کوردستان خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کرد، دوای ئەوەی حزبەکەی بڕیاری بایکۆت کردنی پەرلەمانیدا ئەو پابەندی بڕیارەکە نەبوو، چووە کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمان و سوێندی یاسایی خوارد.

هێرۆ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند: دوای ئەوەی من چوومە پەرلەمان و سوێندی یاساییم خوارد، تۆمەت و قسەی ناشیاوی زۆر بەمن گوترا، بەڵام من خۆم نەفرۆشتووەو نە بۆ پارە چوومەتە پەرلەمان، بەڵکو پێموایە بڕیاری بایکۆت کردن خزمەت بە کۆمەڵی دادگەری و خەڵکی کوردستانیش ناکات. هەروەها من لە خێزانێکدا لەسەر پاروی حەڵاڵ بەخێوکراوم و چاوم لە پۆست و پارە نییە.

هاوکات جەختی لەوە کردەوە" من وەک پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ لە بەرەی ئۆپۆزسیۆنێکی ڕەسەن لە پەرلەمانی کوردستاندا کار دەکەم، پابەندی هەموو بڕیارێکی ئیداری و داراییم بەرامبەر بە کۆمەڵی دادگەری". 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین