دایک و باوکێك: کچەکەمان کوژراوە و بکوژەکەشی ئازادکراوە
نوچەنێت: ئافرەتان
ئەمڕۆ چوارشەممە( دە/کانوونی یەکەم/2024) دایک و باوکێکی بە تەمەن، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پێش دادگای هەولێر دەڵێن: کچەکەمان لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە بەڵام کەیسەکەی بە لاڕێدابراوە.
باوکی کچەکە بە ڕؤژنامەوانان دەڵێت: لە ڕاپۆرتی دادپزیشکیدا هاتووە کە "خنکێنراوە"، بەڵام زاواکەم ماوەیەک دەستگیرکراو ئێستا ئازادکراوە.
باوکی کچەکە ئەوەشی راگەیاند، کە کچەکەم لە ماڵی مێردەکەی خنکێنراوە، ئەو لە کاتژمێری هەشتی شەوەوە تا دوانزەی شەو هەواڵیان بەمن نەداوە، ئەشکەنجەیان داوە، چونکە شوێنی لێدان و ئەشکەنجە بە جەستەیەوە دیاربوو.
باوکی کچەکە جەختی لەوە کردەوە کە لەبەرئەوەی "بکوژی کچەکەم واستەی هەیە، بۆیە لە جیاتی سزادان ئازادکراوە، ئێمە خەڵکی هەژارین هەرئەوەندەمان پێدەکرێت. پارێزەرەکانیشمان خۆبەخشن، چونکە توانای گرتنی پارێزەرمان نییە".
هاوکات دایکی کچەکە دەڵێت" پێشتریش زۆر لەگەڵ کچەکەم خراپ بوون، لێیان دەدا نانیان نەدەدایە، بەڵام ئەو کچێکی بچووکی هەبوو لە بەر خاتری کچەکەی دەڕۆیشتەوە لای مێردەکەی".
دایکی کچەکوژراوەکە ئەوەی دووپات کردەوە کە " زاواکەم ناپاکی هاوسەری لەگەڵ کچەکەم دەکرد، لەسەرئەوە هەڕەشەی کووشتنی لێدەکرد".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment