پۆلیسی راپەڕین: ژنێک لە لایەن باوکییەوە کوژرا
نوچەنێت: ئافرەتان
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ته‌رمی ئافره‌تێك به‌ناوی (ش،ف، أ) له دایكبوی ساڵی 1998 كه ژنی ماڵه و دانیشتوی گه‌ڕه‌كی 5 ی ئازاری قه‌زای حاجیاوا بوو، گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه و شوێنه‌واری فیشه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه دیاربو".
ڕۆژی دووشەممە (٩/کانوونی یەکەم/٢٠٢٤) ژنێک بە کوژراوی دەبرێتە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە، کە شوێنی گوللە بە جەستەیەوە بووە.
پۆلیس ئەو ناوچەیە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه،"به‌پێی گوته‌ی شایه‌تحاڵەكان، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تاوانلێكراو بۆ ماڵی باوكی و دروستبوونی ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ باوكی، له ئه‌نجامدا باوكی به‌ناوی (ف، أ، ح) له دایكبوی ساڵی 1967 كه دانیشتوی گه‌ڕه‌كی كوردستانی قه‌زای حاجیاوایه، ده‌ستڕێژی گوله‌ی له كچه‌كه‌ی كردووه و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه".
پۆلیس لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە دەکات کە "ته‌رمی ئه‌و ژنە، دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی توێكاری له پزیشكی دادوه‌ری ڕانیه ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه كرایه‌وه و دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه بڕیاریدا به ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی چه‌كی به‌كارهاتوو و راگرتنی تۆمه‌تباران هه‌ریه‌ك له باوكی تاوانلێكراو به پێی ماده‌ی (405 له یاسایی سزادانی عێراقی) و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی (ڕ، ئ، ح) به‌پێی ماده‌ی (405 به‌ده‌لاله‌تی مادده‌ی 47 و 48) له یاسای سزادانی عێراقی و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment