پیاوێک هاوسەرەکەی دەکوژێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

پیاوێک ژنەکەی لە ژێر ئەشکەنجەدا دەکوژێت، کەوسوکاری پیاوەکە دەڵێن، باری دەرونی تەواونییە.

ڕۆژی (8/7 کانوونی یەکەم/2024) لە گوندی گرجانی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، پیاوێک ژنەکەی لە ژێر ئەشکەنجەدا دەکوژێت. بکوژەکەش دەستگیرکراوە.
پیاوەکە لە دایک بووی ساڵی 1971و ژنەکە لە دایک بووی ساڵی 1959یە، بە گوتەی پۆلیسی ڕاپەڕین، ژنەکە کاتێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە، لە ئەنجامی توێکاری دەرچووە کە بەهۆی ئەشکەنجەدانەوە گیانی لە دەست داوە.
بکوژەکە بە پێی ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین