سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: بەردەوام دەبین لەکارکردن بۆ کردنی کوردستان بە ناوەندێکی ئەکادیمی و داهێنان
نوچە نێت
ئەمڕۆ (یەکی کانوونی یەکەم/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمی ده‌یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی زانكۆی ئه‌مه‌ریكیی كوردستان كرد.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێزان مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی حزبی و حكوومی، باڵیۆز و كونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌كادیمیست ئاماده بوون، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتەیەکی پێشکەش کرد.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە، "لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا، زانکۆی ئەمه‌ریکیی کوردستان دەستکەوتی بەرچاوی بەدەست هێناوە کە وایكردووه ببێته نموونەیەکی دیار بۆ کوالێتیی خوێندن له كوردستان و عێراق".
دەقی وتارەكەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئامادەبووانی بەڕێز،
ئێواره‌تان باش،
ده‌مه‌وێ به‌خێرهاتنی هه‌موو میوانه به‌ڕێزه‌كان بكه‌م، باڵیۆزه‌كان، كونسوڵانی وڵاتان له هه‌ولێر، هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه له‌م شه‌وه‌دا له‌گه‌ڵماندا به‌شدارن، به‌خێرهاتنێكی گه‌رمیان ده‌كه‌م، به‌خێرهاتنی هه‌موو میوانانی ئازیز ده‌كه‌م، به خێر بێن سه‌ر چاو.
به‌خێرهاتنێكی تایبه‌تیی قه‌داسه‌تی مار ئاوا ده‌كه‌م كه ئه‌ویش ئه‌مشه‌و له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا له‌گه‌ڵماندا به‌شداره، زۆر به خێر بێی.
خۆشحاڵم که ئەم ئێواره‌یه له ڕێوره‌سمى دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی ئەمه‌ریکیی کوردستان به‌شدارم. به گه‌رمی پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی لەم دامەزراوە ئەکادیمییە پێشكه‌وتووه ده‌که‌م کە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا، بیرۆکەیەکی تازه‌ى بۆ گۆڕینی سیستەمی خوێندن و فێركردن لە هەرێمی کوردستان و به‌ره‌و باشتربردنی، بەرجەستە کردووە.
پەروەردە و فێركردن تەنها ئامرازێک نییە بۆ پەرەپێدانی تاکەکان، بەڵکو هێزێکە کە دەتوانێت کۆمەڵگەکان بنیات بنێت و داهاتوویەکی گەشاوە بۆ وڵاتان و میلله‌تان دروست بکات. ساڵی ٢٠١٣، كه برای به‌ڕێزم کاک مه‌سروور بارزانی بیرۆکەی دامەزراندنی زانکۆکه‌ی له‌گه‌ڵ من باس كرد كه ئه‌و كات سه‌رۆكی حكوومه‌ت بووم، به خۆشحاڵییه‌كی زۆره‌وه پێشوازیم له بیرۆكه‌ی جه‌نابی كرد. ئه‌مه به ته‌واوى له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕوایه‌مدا كۆك بوو كه گرنگه دامەزراوەی فێركردن و خوێندنى زانكۆیى له ئاستی جیهانیدا، بنیات بنێین.
زۆر سوپاسی هەوڵە به‌رده‌وامه‌کان و ڕوانگه‌ی بەڕێزیان ده‌كه‌م، سوپاسی ئەنجوومەنی ئەمینداران، سه‌رۆکایه‌تیی زانکۆ و ئەندامانی دەستەی وانەبێژ ده‌که‌م کە له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوو، بە دڵسۆزی و دیدێکی ژیرانه، ڕووبەڕووی ئاڵنگارى و کێشەکان بوونەتەوە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی کاروانی زانکۆ، بۆ گه‌یشتن به ئامانجه باڵاکانی.
ئامانجى دامه‌زراندنى زانكۆى ئه‌مه‌ریكیى كوردستان، لە سەرەتاوە ڕوون بوو:
بریتیى بوو له بنیاتنانی دامەزراوەیەک کە ببێتە نموونەیەکی باڵای ئەکادیمی و چرایەک بۆ زانست و بۆ داهێنان. ببێته ئیلهامبەخش بۆ نەوەکانی داهاتوو. به‌شدار بێت له ئاماده‌كردنى ئه‌و نه‌وه‌یه‌دا كه تواناى ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانى هه‌بێت. نه‌وه‌یه‌ك بتوانێت ئامرازەکانی سەرکەوتن لە جیهانێکدا ده‌سته‌به‌ر بكات کە زۆر خێرا دەگۆڕێت و ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازێت به‌رده‌وام خۆمان له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنه‌کانیدا نوێ بکه‌ینه‌وه؛ تا به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆین، بۆ ئه‌وه‌ی له كاروانی پێشكه‌وتنی گه‌لان دانه‌بڕێین.
به‌ڕێزان،
لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا، زانکۆی ئەمه‌ریکیی کوردستان دەستکەوتی بەرچاوی بەدەست هێناوە کە وایكردووه ببێته نموونەیەکی دیار بۆ کوالێتیی خوێندن له كوردستان و عێراق. لەوانه:
• یه‌كه‌م دامه‌زراوه‌ى خوێندنى باڵایه له عێراق كه سه‌ركه‌وتووانه چه‌ندین قۆناغى گرنگى پرۆسه‌ى به‌ده‌ستهێنانى متمانەی ئەکادیمیی نێوده‌وڵه‌تى تێده‌په‌ڕێنێت. ئه‌مه‌ش پابه‌ندیى به‌رده‌وامى زانكۆ به پێشكه‌شكردنى خوێندن به كوالێتییه‌كى به‌رز، نیشان ده‌دات. هه‌روه‌ها ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه سه‌ربه‌خۆییى زانكۆ زۆر گرنگه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن تایبه‌ت و جیاواز بن و جێى متمانه‌ى ئه‌كادیمیى نێوده‌وڵه‌تى بن.
• ئه‌وه‌ى كاك مه‌سروور له قسه‌كانی خۆیدا باسى كرد كه ٧٠٪ی قوتابیانى زانكۆ، به جۆرێك له جۆره‌كان به‌خشینیان بۆ كراوه، (سكووله‌رشیپ)، مایه‌ى ڕێز و ده‌ستخۆشییه. سوپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌موو ئه‌و خێرخوازانه و هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه هاوكار بوون و هاوكاریی زانكۆیان كردووه و ده‌یكه‌ن، بێگومان چاومان له‌وه‌یه كه زیاتریش بیكه‌ن. پشتگیریى ئه‌و به‌ڕێزانه، واى كردووه دەرفەت بۆ قوتابیانى پێکهاتە جیاوازەکانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بڕەخسێت تاوه‌كوو بتوانن له‌و زانكۆ پێشكه‌وتووه درێژه به خوێندنی خۆیان بده‌ن. دووباره سوپاستان ده‌كه‌م، هیوادارم به‌رده‌وام بن و خه‌ڵكى دیكه‌ش ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه بكه‌ن.
ده‌ستكه‌وتێكى دیكه‌ى زانكۆ، دامەزراندنی تیمی کاری پەروەردەیه لە ساڵی ٢٠١٩، کە بووەتە پلاتفۆرمێکی کاریگەر بۆ پێدانی پێشنیار بۆ پەرەپێدانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمى كوردستان. به ته‌واوى له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى ئه‌م تیمه‌دا بووم و هه‌موو پشتگیرییه‌كم پێشكه‌ش كردن.
ئامادەبووانی خۆشەویست،
لە ڕێگەی پەروەردە و فێركردنه‌وە، دەتوانین کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو، ئابوورییەکی بەهێز و داهاتوویەکی ڕۆشن بنیات بنێین کە شایستەی قوربانیدانی ئەم گەلە خۆڕاگره بێت. چیرۆکی سەرکەوتنی زانکۆی ئه‌مه‌ریکیی کوردستان، تەنها دەستکەوتێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پەیامی هیوایە بۆ هەموو گەنجان لە هه‌رێمى کوردستان و عێراق.
بۆیه سەرەڕای ئەم دەستکەوتانە، كار و هه‌وڵى ئێمە لە هه‌رێمى كوردستان بۆ پەرەپێدانی سیستەمی پەروەردە و فێركردن هێشتا کۆتایی نەهاتووە. زۆر شت هەیە کە دەبێت بەدەست بهێنرێت بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی گەشاوەتر بۆ گەنجانمان. گرنگترینیان:
• پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییەکانی سەدەی بیست و یەک بگونجێن و قوتابیان ئامادە بکه‌ن بۆ تێکەڵبوون لەگەڵ بازاڕی کاری ناوخۆ و بازاڕی جیهانی.
• بەهێزکردنی ژێرخانی ئەکادیمی، بۆ دڵنیابوون لە کوالێتیی به‌رزى پەروەردە و فێربوون لە هەموو دامەزراوەكانى پەروەردە و فێركردن له هەرێمى كوردستان.
• وەبەرهێنان لە کادیری وانەبێژ لە ڕێگەی دابینکردنی بەرنامەی ڕاهێنانی بەردەوام بۆ پەرەپێدانی لێهاتوویی و بەهێزکردنی کارامەیییان.
• هه‌روه‌ها به‌هێزبوونى زانكۆكانمان به شێوه‌یه‌ك له وڵاتانى ناوچه‌كه و له جیهانه‌وه، قوتابیان بێن و ڕوویان تێ بكه‌ن.
سوپاس و پێ‌زانین بۆ هەموو ئەوانه‌ى کە بەشدارییان لە دامەزراندن و پشتگیریی ئەم زانکۆیە پێشكه‌وتووه‌دا كردووه. سوپاس و پێ‌زانین بۆ هەموو ئەوانەی کار دەکەن بۆ باشترکردنی سیستەمی پەروەردە و فێركردن لە هه‌رێمی کوردستان.
هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه کە كۆڵ ناده‌ین و پێكه‌وه بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی زیاتر و کردنی کوردستان بە ناوەندێکی هەرێمی بۆ پێشكه‌وتنى ئەکادیمی و داهێنان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان. كوردستانێك كه گه‌نجه‌كانى بتوانن داهاتوویه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان بنیات بنێن.
گه‌لى كوردستان، دایكوباوک و باپیرانى ئه‌و قوتابیانه‌ى ئه‌مڕۆ له زانكۆ باشه‌كانى وه‌ك زانكۆى ئه‌مه‌ریكیى كوردستان ده‌خوێنن، چه‌ندین ده‌یه، ئازار و مه‌ینه‌تیى زۆریان چەشتووە، گیانی خۆیان بەخت کردووە، بۆ ئەوەی ئەم ئازادییەى ئه‌مڕۆمان بۆ بێته‌دى. ئەوان وه‌ك نه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ، دەرفەتی خوێندنیان نەبوو، بەڵام خەباتیان کرد بۆ ئەوەی نه‌وه‌ى داهاتوویان بتوانن ئەمڕۆ لە قوتابخانه و زانكۆیه‌كی وه‌كو زانكۆی ئه‌مه‌ریكیی كوردستان بخوێنن.
ئەم ئازادییە، بەرهەمی ڕه‌نج و قوربانیدانی ئەوانە. ئەرکی ئێمە هه‌موومانه، داهاتوویەک بنیات بنێین کە شایستەی خه‌باتى ئەوان و خەونەکانیان بێت. ده‌بێ نه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ئەم دەرفەتە بەکار بهێنێ، بۆ ڕێزگرتن لە یادی ئەوان و بنیاتنانی کوردستانێکی به‌هێز و پێشكه‌وتوو. بۆیه هه‌میشه به ڕێز و به شكۆوه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانى پاكیان داده‌نوێنین.
پیرۆز بێت دەیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی زانکۆی ئەمه‌ریکیی کوردستان، پیرۆزبایی له هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه له‌م كاروانه‌دا به‌شدار بوون و كاریان كردووه. قسه‌كانم ته‌واو نابێت ئه‌گه‌ر پیرۆزباییه‌كی تایبه‌تیش له ڕانیا خان و هه‌وڵه‌كانی نه‌كه‌م كه به‌رده‌وامن بۆ پشتگیریی زانكۆ.
هه‌موو لایه‌كیشتان به خێر بێن سه‌رچاو
ئێواره‌یه‌كی خۆش.
زۆر سوپاس..
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment