پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە کوردستانی

نوچە نێت

بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ شەممە (30/تشرینی دووەمی/2024) کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد، لە کۆبوونەوەکەدا پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکرێت.

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سباح پێک هاتووە. هەروەها شاندی یەکێتییش لە قوباد تاڵەبانی، ڕێواز فایەق، ڕزگاری حاجی حەمە، سالار سەرحەد و سەمیر هەورامی پێک هاتووە.

ڕۆژی (20)ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، پارتی بە مسۆگەرکردنی (39) کورسی بووە براوەی هەڵبژاردنەکان، زۆرینەی کوردسییەکانی پەرلەمانی مسۆگەر کرد.

ڕۆژی سێشەممە (2024/11/26) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی هەرێمی دەرکرد، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو (2024/12/2)ی وەک یەکەم ڕۆژی دانیشتنی کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد".  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین