بایدن و ترەمپ لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە (13)ـی ئەم مانگە لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە.

ڕۆژی شەممە (نۆی تشرینی دووەم/ 2024) ماڵپەری (ئیندیپێندت) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ کە وەک (47) هەمین سەرۆکی نوێی ئەمریکا هەڵبژێردرا، بڕیارە لە (13) ئەم مانگە لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆبێتەوە.

بەگوێری ڕاگەیێندراوێکی کارین جان پیێر، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، "بانگهێشتنامەکە لەلایەن (جۆ بایدن)ـەوە بووە، بڕیارە سەرۆکی نوێی هەڵبژاردنی ئەمریکا لە کاتژمێر (11)ـی ڕۆژی سێزدەی ئەم مانگە لە یۆفیسی ئۆفاڵ کۆبوونەوەکە بەڕێوەبچێت."

وتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەکردووە، لەچەند ڕۆژی داهاتوو وردەکاری زیاتر ڕادەگەیێندرێت سەبارەت بە کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆک.

لەدوای ئەوەی لە هەڵبژاردنەی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ دووەمین جار وەک (47)هەمین سەرۆکی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرایەوە، لەدوای هەڵبژاردن وەک نەریتێکی ئەمریکا کۆبوونەوەی لەم شێوەیە لەنێوان سەرۆکی دەستلەکارکێشاوە و سەرۆکی داهاتووی وڵات ئەنجامدەدرێت.

جێگەی ئاماژەپێدانە، لەهەڵبژاردنی رابردوو لەوکاتەی ترەمپ دەرنەچوو، کۆبوونەوەیەکی لەم شێوەی ئەنجام نەدا، لە ئەمریکا ئەو کۆبوونەوەیە وەک ئاماژەیەکە بۆ دەستپێکی گواستنەوەی دەسەڵات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین