ئەمڕۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بەڕێوە دەچێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمەریکا بەڕێوە دەچێت، ملیۆنەها ئەمەریکی بڕیار لەسەر سەرۆکی داهاتووی وڵاتیان دەدەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (پینجی تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (سکای نیوز) بڵاویکردەوە، "لە (50) ویلایەتی جیاوازی ئەمەریکا دەنگدەران خۆیان ئامادە دەکەن بۆ دەنگدان، بڕیار لەسەر سەرۆکی داهاتووی وڵاتیان دەدەن، دۆناڵد ترەمپ یان کامالا هاریس دەبێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا".

لە دوایین کاتژمێرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردندا، هەریەلە لە دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان و کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان دوا پێشنیاری خۆیان پێشکەش کرد. هاریس بە جەماوەرەکەی ڕاگەیاند، "ئێمە دەیبەینەوە، ئێمە بەو شێوەیە کۆتایی پێدەهێنین کە دەستمان پێکرد، گەشبینین، بە وزەین، چێژ لە پشتیوانی کەسە بەناوبانگەکان وەردەگرین".

لە لایەکی ترەوە ترەمپ لە میشیگان کۆتایی بە هەڵمەتی بانگەشەی هێنا، پەیامە بەردەوامەکانی خۆی سەبارەت بە، "ئابووری و کۆچبەران دووپات کردەوە"،

لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکادا ژمارەیەک لە ویلایەتەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە دیاریکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە، ئەوانێس بریتین لە ئەریزۆنا، جۆرجیا، میشیگان، نیڤادا، کارۆلینای باکوور، پێنسلڤانیا و ویسکۆنسن، بە بڕوای لێکۆڵەرەوە سیاسییەکان ئەم ویلایەتانە کلیلی کۆشکی سپییان بەدەستەوەیە.

بەهۆی نزیکی هەردوو کاندیدەکە لە یەکتر لە ڕاپرسییە جیاوازەکاندا، زۆربەی شارەزایان پێشبینی ئەنجامەکان ناکەن، چاوەڕوان دەکرێت ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەمڕۆی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بە جیاوازییەکی کەم یەکلایی بکرێتەوە، ڕەنگە ئەنجامەکان تا چەند ڕۆژێک ئاشکرا نەکرێن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین