كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی بڵاوكردەوە کوردستانی

نوچە نێت

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستانی بڵاوكردەوە، كە رێژەی بەشداری دەنگدەران لە (72.06٪) لە هەڵبژاردنە پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2024/10/30) کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە هەولێر ئەنجامی فەرمیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند، سەبارەت بە رێژەی بەشداری حاكم عومەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی، رێژەی بەشداریی خەڵك لە دەنگدان (72.06٪) بووە.

كورسی لایەنەكان لە پارێزگاكانی كوردستان

لە پارێزگای سلێمانی:

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان: 15

نەوەی نوێ: 8

پارتی دیموكراتی كوردستان: 3

یەكگرتووی ئیسلامی: 3

هەڵوێست: 2

كۆمەڵی دادگەری: 2 

بەرەی گەل: 1

هاوپەیمانی نیشتمانی: 1 

پارێزگای دهۆك

 پارتی دیموكراتی كوردستان 18 

نەوەی نوێ 2

یەکگرتوو ئیسلامی كوردستان 2 

یەکێتی نیشتیمانی كوردستان 1

رەوتی هەڵوێست 1

پارێزگای هەولێر:

پارتى: 17 کورسى

یەکێتى: 6 کورسى

نەوەى نوێ: 5 کورسى

یەکگرتوو: 1 کورسى

کۆمەڵى دادگەریى: 1 کورسى

رەوتى هەڵوێست: 1 کورسى

بەرەى گەل: 1 کورسى

پارێزگای هەڵەبجەی شەهید

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان: 1

پارتی دیموكراتی كوردستان: 1

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان: 1

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین