ئەمەریكا هێرشەكانی توركیا بۆ سەر هەسەدە رەت دەكاتەوە شیکاری

نوچە نێت

وەزارەتی بەرگری توركیا بڵاوی كردووە، یەشار گولەر، وەزیری بەرگری توركیا  بە تەلەفۆن لەگەڵ لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری و ئاسایشی ئەمەریكا گفتوگۆیان لەسەر دۆخی ئەم دوایەی ناوچەكردووە، رۆژنامەیەكی سووریش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەمەریكا هێرشەكانی ئەنقەرە رەت دەكاتەوە.

ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی وەزیرانی بەرگری ئەمەریكا و توركیا لەدوای هێرشە ئاسمانی و زمەنییەكانی ئەنقەرەوەیە بۆ سەر بنكە و بارگەكانی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا، لەو هێرشانە سوپای توركیا وێستگەكانی نەوت و وزە و ژێرخان بنكەی تەندروستی و خزمەتگوزارییەكانی دیكەی كردە ئامانج.

بەشێكی دیكەی هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر بارگەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بوو لە سنوورەكانی توركیا لەگەڵ هەرێمی كوردستان. توركیا ئەمجارە هێرشەكەی پارتی كرێكاران بوو بۆ سەر كۆمپانیای پیشەسازی فڕۆكەوانی كردە پاساو.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەك هەردوو وەزیر گفتوگۆیان كردووە لەسەر ئاڵۆزییەكانی ئیسرائیل و فراوانی جەنگ لە غەزەوە بۆ لوبنان و سووریا و ئێران و مەترسییە ئەمنییەكانی لەو ئاڵۆزیانە سەرهەڵدەدات دەبێت.

لەدوای هێرشەكانی توركیا هێزەكانی ئەمەریكا گەڕانەكانیان لە دەوروبەری كێڵگە نەوتییەكان لە رۆژهەڵاتی سووریا دەستپێكردۆتەوە، تیمەكانیان ئەو ناوچانە بەسەر دەكەنەوە كە بەر بۆردوومانەكانی توركیا كەوتوون، لەوانە كێڵگەی نەوتی رومێلان لە حەسەكە.

توركیا داوا لە ئەمەریكا دەكات دەستبەرداری پاڵپشتی یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد بێت، كە هەسەدە گەورەترین پێكهایە  بەگوتەی توركیا مەترسی بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەكەی درووست كرووە، بە باڵی سووریای پارتی كرێكارانی دادەنێت.

رەجەب تەیب ئەردۆعان، سەرۆك كۆماری توركیا لە هێرشەكەی سەر كۆمپانیای تۆشاس ئاماژەی بەوە كرد، ئەگەر پێویست بكات هێرشی فراوان دەكەنە سەر باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا.

راگەیاندنەكانی نزیك لە حكومەتی سووریا پێشبینی ئەوە دەكەن توركیا هێرشێكی زەمینی سنووردار بكاتە سەر هێزەكانی هەسەدە، سەبارەت بە وادەی هێرشەكەش ئاماژە بەوە دەكەن، تا ئێستا ئەنقەرە لەگەڵ ئەمەریكا و رووسیا نەگەیشتۆتە لێكتێگەیشتن لەسەر ئەو هێرشە، ئەو هەنگاوانە لە كاتێدایە لە چەند رۆژی رابردوو سوپای توركیا چەندین شوێنی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بۆردوومان كردووە.

رۆژنامەی وەتەنی سووری جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، دۆخی ناوچەكە و نێودەوڵەتی گونجاو نییە بۆ ئەوەی توركیا هێرشی زەمینی بكاتە سەر باكووری سووریا، بەهۆی ئەوەی سەرقاڵی هەڵبژاردنەكانە، لە هەمان كاتیشدا نایوێت ئاڵۆزییەكانی غەزە و لوبنان و ئیسرائیل زیاتر ببێت.

دەربارەی گەڕانی ئەمەریكاش لەسەر سنوورەكانی حەسەكە، پەیامێكە بۆ توركیا كە واشنتن لاوازكردنی هەسەدە رەت دەكاتەوە.

سەرچاوە: ماڵپەڕی شەرقولئەوسەت

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین