تورکیا هێزێکى لە زنارى کێستە جێگرکرد کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ بەیانى لەشکرى تورکیا هێزێکى خۆى لە زنارى کێستە و دوو شوێنى دیکەى سنوورى ناحیەى کانى ماسێ و ئامێدى دابەزاند.

بەپێى سەرچاوەیەکى سەربازیى بە رووداوى ڕاگەیاند، زنارى كێسته‌، ئەو شوێنەى تورکیاى هێزێکى خۆی تێدا دابەزاندووە، یه‌كێك له‌ شوێنى هه‌ره‌ ستراتیژییەکانە‌ و ده‌مێك بوو توركیا به‌ نیاز بوو ئه‌و شوێنه‌ داگیربكات.

ئەمڕۆ شەممە (24-4-2021) زنارى کێستە به شه‌ش فڕۆكەى هێلیكۆپته‌ر و چوار فڕۆكه‌ى دیكه‌ ئێف-16 ئه‌و سێ ناوچه‌ی تۆپباران و بۆردوومانكردووە، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى په‌كه‌كەش‌ به‌رگرى هه‌بووه‌، بەڵام نه‌یانتوانیوە ئۆپه‌راسیۆنه‌کە راگرن. 

بەپێى سەرچاویەکى ئەو شوێنانەی‌ هێزه‌كانى توركیای لێ جێگیركران بریتین لە زنارى كێسته‌، پشتی گوندى هرورێ و پشتی دشیشى. زناری کێستە دەڵێت، شوێنێكى سه‌ربازیی ستراتیژییه‌، 2300 مەتر له‌ سه‌ر ئاستى ده‌ریا به‌رزه‌، لە نزیك 50 گوندى ناوچه‌كانى كانى ماسێ و ناوچه‌كانى دیكەیە‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین