سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی باڵای ئەمەریكا كۆبووەوە کوردستانی

نوچە نێت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی ئەمەریکا  كۆبووەوە و جەختی لە گرنگیی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە و پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

ئەمڕۆ هەینی (11/ تشرینی یەكەم/2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتیی کۆنگرێسمان سێپ مۆڵتن کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، "بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا" ئاڵوگۆڕ کرا.

هەروەها کۆنگرێسمان مۆڵتن، ئاماژەی بەوە کرد کە "هەرێمی کوردستان دۆست و هاوپەیمانێکی متمانە پێکراوی ئەمەریکایە لە ناوچەکە و جەختی لە گرنگیی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە و پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان" کردەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "سوپاسی پشتیوانی و هاوکاریی ئەمەریکای کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا" دووپات کردەوە.

هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە، "گفتوگۆکردن بوو لەبارەی پێشکەوتنەکانی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پشتیوانیکردن و سەرخستن و خێراترکردنی چاکسازییەکان و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە."

گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا و دۆخی ئاڵۆز و شەڕ و گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەوڵەکانی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین