كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان (10) كاندید سزا دەدات کوردستانی

نوچە نێت

دوای دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای دەكات، ژمارەی سەرپێچییەكان لە بەرزبوونەوەیەدا و ئاماژە بەوە دەكات، کۆمیسیۆن سێ لیژنە بۆ وەرگرتنى سکاڵاى بانگەشەى هەڵبژاردن و دەنگدانى تایبەت و گشتى چوار بازنەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان پێکدەهێنێت.

جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا (10) كاندید  بە بڕی (500) هەزار دینار سزا دراون بە هۆی ئەنجامدانی سەرپێچیكردن لە یاساكانی بانگەشەی هەڵبژاردن.

بەپێی زانیارییەكان تاوەکو ئێستا دوو كاندیدی یەکێتى لەهەولێر و لیست و بەربژێرێکى نەوەى نوێ لە سلێمانى سزا دراون، لە (10) كاندید سزادراوەکان، حەوتیان لە لیستى پارتى دیموکراتى کوردستانن، چواریان لە بازنەى هەولێر بوون، کە بریتن لە مەزن هیمداد ئەنوەر بەگ، دیلمان ئازاد، باوەڕ فارس باوە و سەعدى خدر، سێ بەربژێرەکەى دیکە لە بازنەى دهۆکن، کە بریتین لە سەگڤان سلێمان، هێلین عەبدوڵڵا، هێلین شەوکەت.

هەروەها گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئاماژە بەوە دەكات، تاوەکو ئێستا (46) سکاڵاى تایبەت بە بانگەشە و بە پێشێلکاریى هەڵبژاردن وەرگرتووە، بۆ ئەم مەبەستەش کۆمیسیۆن لیژنەى جیاوازى پێکهێناوە بۆ وەرگرتنى تانەکانى ماوەى بانگەشەى هەڵبژاردن و هەردوو دەنگدانى تایبەت و گشتی.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین