سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کۆبوونەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا له‌ عێراق کرد، گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانیان کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە (یەکی تشرینی یەکەم/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئێلبروس کوتراشێڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا "گفتوگۆیان لەبارەی په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان" کرد.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، "هه‌ردوولا وێڕاى داكۆكى له‌ گرنگيى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى كوردستان، هيواى به‌ڕێوه‌چوونى بانگه‌شه‌يه‌كى ئارام و سەرکەوتوویان بۆ پرۆسه‌ى ده‌نگدان خواست، هه‌روه‌ها پێشبینی و بۆچوونی خۆیان ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى سياسى له‌ هه‌رێمى كوردستان، خسته‌ڕوو."

بەگوێرەی راگەیێندراوەكە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی ڕووزسیا لە عێراق “دوایین پێشهاته‌کانی شه‌ڕ له‌ ئۆکراینا و دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێکه‌وته‌کانی، لایه‌نێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوون” که‌ کونسوڵی گشتیی ڕووسیا له‌ هه‌رێمی کوردستان، ئامادەی بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین