سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا بڵاوکردەوە تورکیە

نوچە نێت

نەعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەهەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی سەبارەت بە کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا ڕێبەری حیزبوڵڵای لوبنانی لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر بارەگاکەی لە لوبنان بڵاوکردەوە.

یەکشەممە (2024/9/28) ماڵپەری (T24) بڵاوکردەوە، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە هەژماری خۆی پەیامێکی سەرەخۆشی خۆی لە پۆستێکدا بڵاکردەوە و رایگەیاندووە، "حەسەن نەسروڵڵا ڕێبەری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی لەئەنجامی تیرۆرکردنی لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج، سیاسەتی داگیرکاری و وێرانکاری کە چەندین ساڵە بەردەوامە و ئەو تاوانە تەنیا لە دژی گەلی فەڵەستین نییە بەڵکو لە دژی هەموو خەلکی ناوچەکەیە."

کورتوڵموش ئاماژە بەوەش کردووە، "پەردە پۆشکردنی ئەو جۆرە تیرۆرانە یاسا نێودەوڵەتییەکان لەنێو دەبەن، گرژیی ناوچەکە زیاتر دەکەن، ناتانیاهۆ لەنێو ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری ئەو تاوانەی دا، ئەمەش پێشهاتەیەکی ئازاربەخشە لە نێوچوونی  ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە."

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا راشیگەیاندووە، "ئەو تاوان و دڕندەیی و جینۆسایدەی حکوومەتی ئیسرائیل دروستی کردووە، مەترسیەکی گەورەی بۆ سەر داهاتووی هەموو ناوچەکە دروستکردووە، بەرخۆدانی گەڵی فەڵەستین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین بەردەوام دەبێت، سڵاو لەگیانی هەموو شەهیدان و گیانی حەسەن نەسروڵڵا، سەرەخۆشی خۆم بۆ گەڵی فەڵەستین و لوبنان رادەگەیەنم."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین