سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە نیگەرانە شیکاری

نوچە نێت

مەنسور یەڤاش، سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە نیگەرانییەکانی خۆی راگەیاند سەبارەت بە موشتومڕەکانی کاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆکایەتی تورکیا لە هەڵبژاردنی داهاتوو، هەروەها ڕەتی دەکاتەوە کە بیر لە دەستلەکارکێشانەوەی بکاتەوە و دەڵێت، "کە کاتی هات قسەی لەسەر دەکەم، کێ دەزانێ کێ بۆ بەیانی دەمێنی یان دەمرێ."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (26/9/2024)  ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە، ماوەیەکە لەنێو میدیاکانی تورکیا بە چڕی باس باسی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەمبۆڵ و مەنسور یەڤاش سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرەیە، کە ئایا پارتی جەهەپە کێ وەک کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار لە هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا دیاری دەکات. 

لەوبارەوەیە یەفاش لە چاوپێکەوتنێکدا نیگەرانیەکانی خۆی راگەیاند و دەڵێت، "ئێمە لە ئێستادا خەریکی شارەوانییەکانی خۆمان و کارەکەمانین، ئەو هۆکارەی  لێرەدا منی نیگەران کردووە ئەوەیە،  ئێمەیان کردووە بە بابەتی گەرمی ئەمڕۆ، بۆخۆی دەبێت بابەتی ئەمڕۆ خانەنشینان بن، خەلکی برسی بێت و ئەو کێشانەی دروست دەبێت لە پڕۆسەی خوێندن بێت، پێویستە ئەوانەی لەسەر تەلەفزیۆن قسە دەکەن دەبێت بابەتەکانیان زیاترناڕەزایەتی و گرفتەکانی ئەو میللەتەبێت نەک ئێمە، من سەبارەت بەو بابەتە یەک ووشەش ناڵێم."

سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە لە وەڵامی ئەوەی کێ دەبێتە کاندیدی جەهەپە لە هەڵبژاردنی داهاتووی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا گوتی، "کەکاتی هات باسی ئەو بابەتە دەکەین، نازانین کێ بەیانی دەمری یان دەمێنێ بەراستی دۆخەکە ئاوایە ئایا دەگەینە ئەو ڕۆژە؟ تا ئەو کاتە سەیردەکەین بزانین تورکیا چی لێدێت؟ چ قەیرانێکی دیکە سەر هەڵدەدات و دۆخەکە باشتر دەبێت؟ ئێمە سەرۆکی شارەوانین دەبێت شارەوانیەکان بەرێوەببەین کاری ئێمە کێشە و بابەتەکانی ڕای گشتی باس کەین، ئەوەی ئێوە باسی دەکەن دەبێت سەرۆکایەتی پارتەکەمان بڕیار بدات نەک ئێمە، ئێمە هیچ مافێکمان نییە ئەوەی ئەو پڕو پاگەندەیانە بڵاودەکاتەوە کارێکی خراپ بەرامبەر بە نیشتیمانەکەی دەکات."

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا یەڤاش باسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی تورکیای کرد و رایگەیاند، "فشارەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بە کارێکی باش دەزانم، چونکە تاڕادەیەک گەڵ دەنگی خۆی بەرزکردۆتەوە، ئەگەر لێکیبدەینەوە بەڵێ حکوومەت دەڵێت هیچ کارێک نەماوە ئەنجامی بدەم، بەداخەوە تا نەڵێن متمانەی نوێ بکەینەوە ناتوانین بەرەو هەڵبژاردن بڕۆین، ئەگەر بڵێین بەیانی هەڵبژاردنە حکوومەت دەستدەکەن بە دروستکردنی ناکۆکی و قسەکردن و ململانێ لە دژی یەکتر لە نێو جەلکیدا ئەوەش سوودی بۆ ئەوان هەیە."

سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پارتەکەی ڕەتدەکاتەوە و راشیدەگەیەنێت، "هیچ بیرکردنەوەیەکی لەو شێوەیەم نییە، چۆن شتی وا دەبێت، نەخێر، نەخێر، نەخێر، خەڵک متمانەی بەئێمەدا، ئێمە بووینە کاندیدی پارتەکەمان، ئامانجی من ئەوەیە، دەمەوێت ببمە نموونەیەک بۆ تورکیا کە چ کارێکی باش ئەنجام دەدەم و بڵێن ئەو وڵاتە بەباشی بەرێوەدەبەن، بۆئەوەی بتوانن دەنگ بدەن ئێوە ئەنقەرەتان بینیوە و ئەنجامەکەشتان بینیوە لەهەموو شوێنەکان سەرکەوتنمان بەدەستهێناوە ئەنجامەکەشتان بۆخۆتان بینی."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین