سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پەیامێك ئاراستەی مامۆستا و زانایانی ئایینی كوردستان دەكات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە مامۆستایانی ئایینی دەكات بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان و دەڵێت، "جه‌خت له‌ به‌رده‌وامیى ڕۆڵ و كاریگه‌ریى مامۆستایانى به‌ڕێزى ئایینى و یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان له ‌بره‌ودان به‌ كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى" دەكەینەوە.

ئەمڕۆ شەممە (21-9-2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بە بەبۆنەی (54) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان بڵاوكردەوە و "ئاماده‌یى و خه‌بات و تێكۆشانى یه‌كێتیى زانایان و مامۆستایانى ئایینى به‌ پێزانینێكى زۆره‌وه‌" هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.

 

دەقی پەیامەكەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:

له‌ (54) ساڵه‌ى یادى دامه‌زراندنیدا، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایى له‌ مامۆستایانى به‌ڕێز سه‌رۆک و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفیزیى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان و ته‌واوى مامۆستایان و زانایانى ئایینى ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.

ئاماده‌یى و خه‌بات و تێكۆشانى یه‌كێتیى زانایان و مامۆستایانى ئایینى له‌ هه‌ردوو سه‌رده‌مى شۆڕش و ئازادیدا، به‌ پێزانینێكى زۆره‌وه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. له‌م یاده‌دا به‌ ڕێزه‌وه‌ ته‌واوى شه‌هیدانى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان به‌بیر ده‌هێنینه‌وه‌ و سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكیان ده‌نێرین.

جه‌خت له‌ به‌رده‌وامیى ڕۆڵ و كاریگه‌ریى مامۆستایانى به‌ڕێزى ئایینى و یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان له ‌بره‌ودان به‌ كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى و خۆشه‌ویستیى نیشتمان و ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌ك له‌ هه‌وڵ و كۆششى یه‌كێتیى زانایان بۆ ده‌ستبه‌ركردنى ته‌واوى مافه‌كانى مامۆستایانى ئایینى ده‌كه‌ین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین