عێراق ئاستی بەرهەمهێنانی گازى سروشتى بەرز دەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

جێگری وەزیری نەوتیی عێراق بۆ کاروباری گاز ڕایگەیاند، ئاستی وەبەرهێنانی گازى سروشتى لە پڕۆژە جیاوازەکانی عێراق بەرز دەبێتەوە، بە جۆرێک تا کۆتایی (2024) دەگاتە ڕێژەی (%70).

ڕۆژی چوارشەممە (چواری ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، عیزەت سابیر ئیسماعیل، جێگری وەزیری نەوتیی عێراق بۆ کاروباری وزە ئاشکرای کرد، "ئامانجمان بەرەو پێش بردنی وەبەرهێنانی گازە لە وڵاتەکەماندا، هەنگاوی زۆر باش ئەنجام دراوە بۆ ئەم مەبەستە".

ئەم گوتانەی بەرپرسەکەی عێراق لە کاتی کردنەوەی دووەم تێرمینالی هەناردەکردنی گازی سروشتى شل و خەست لە بەندەری ئوم قەسر لە بەسرە ڕاگەیێندرا، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "ئەم تێرمینالە نەرمی لە هەناردەکردنی گازی شل و خەستدا دابین دەکات، کە ئێستا (50) تەنە لە مانگێکدا، پێشبینی دەکرێت تا سەرەتای ساڵی (2025) ئاستی هەناردەكردنی گاز بگاتە (80) تۆن لە مانگێکدا".

هەروەها گوتیشی بەمەش کۆی "هەناردەکردنی گاز دەگاتە (125) تەن لە مانگێکدا، وەزارەت چەندین پڕۆژەی ستراتیژی جێبەجێ دەکات بۆ وەبەرهێنان لە گازی  سروشتى هاوبەش لە کێڵگە نەوتییە جۆراوجۆرەکاندا".

بەگوێرەی، "گۆڤاری نەوت و گاز"، عێراق لە ڕیزبەندی پێنجەمی وڵاتانی عەرەبیدایە، خاوەنی گەورەترین یەدەگی گازی سروشتییە".

لەسەر ئاستی جیهان، عێراق لە پلەی پەنجا و چوارەمین دایە. بە گەورەترین بەرهەمهێنەری گازی سروشتی دادەنرێت، بە ڕێژەی (0.25٪) بەشدارە لە بەرهەمی گازی جیهان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین