هێرشی حووسییەکان لە دەریای سوور بەردەوامە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

حووسییەکانی یەمەن هێرشیان کردە سەر تانکەرێکی نەوت لە دەریای سوور، دووپاتی بەردەوامی هێرشەکانیان دەکەنەوە.

ڕۆژی سێشەممە (سێی ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، "حوسییەکان هێرشێکی مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان کردە سەر کەشتییەکی نەوت هەڵگر کە ئاڵای پەنەمای لەسەر بوو لە دەریای سوور، هەروەها فڕۆکەیەکی نەوت هەڵگر بە ئاڵای سعودیەوە زیانی پێگەیشتووە".

یەحیا ساری، گوتەبێژی حووسییەکان بەرپرسیارێتی گروپەکەی لە هێرشەکە ڕاگەیاند، "کە بەهۆی چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام دراوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە هێرشەکەی سەر کەشتییە نەوتییە سعوودییەکە نەکرد".

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا پشتڕاستی کردەوە، "هەردوو کەشتییەکە کراونەتە ئامانج، حوسییەکان دوو مووشەکی بالیستیکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بەکار هێناوە لە هێرشەکەیاندا، بەردەوامن لە ئەنجامدانی ناسەقامگیری بازرگانی لە ناوچەکەدا، مەترسیان بۆ ژیانی دەریاوانان و کەشتییە بازرگانییەکان دروست کردووە".

لە سەرەتای جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماسەوە، حووسییەکانی یەمەن هێرشە دەریاییەکانیان دەست پێکردووە، زیاتر لە (80) کەشتییان بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کردووەتە ئامانج. بەردەوام جەخت دەکەنەوە، "تەنیا گەیشتن بە ڕێککەوتن و ڕاگرتنی جەنگەکە دەتوانێت کۆتایی بە هێرشەکەیان بهێنێت".

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین