سوپای ئەمریکا: مەترسی هەڵگیرسانی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمبووتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

جەنەڕاڵ چارڵزبراون، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەمریکا لە لێدوانێکدا دەڵێت، "ئێران تاوەکو ئێستا هەڕەشەیەکی بەرچاوی بۆ سەر ناوچەکە هەیە بەهۆی ئەگەری هێرشکردنە سەر ئیسرائیل."

ئەمڕۆ سێشەممە (27/ئاب/2024) ماڵپەری (ئیندیپێنت) بڵاوی کردەوە، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی ئەمریکا راگەیاند، "لەوکاتەوەی هێرشەکانی حزبوڵای لوبنان بۆ سەر ئیسرائیل دەستی پێکردووە نەبوویتە هۆکارێک بۆ ئەوەی شەڕێکی مەترسیداری سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبدات و تارادەیەک هەڕەشەی شەڕ لەم ناوچانە کەمی کردووە." 

چارڵزبراون سەبارەت بە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل گوتی، "پێموایە ئێران مەترسییەکی بەرچاوە بۆ ئەوەی هێرشبکاتە سەر ئیسرائیل و تۆڵەیخۆی بسێنێتەوە، هەروەها  پێکدادانەکانی حزبوڵای لوبنانی و ئیسرائیل لەماوەی دە مانگی رابردوو پێکدادانێکی گەورەبوو لە سنوورەکە و لە کۆتایی نەبووە هۆی هێرشی فراوانی لایانی تر بۆ سەر ئیسرائیل و زیانێکی کەمیشی پێگەیاندن." 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، "هاوپەیمانە چەکدارەکانی ئێران لە عێراق و سووریا ‌هێرشدەکەنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا بەدڵنیایشەوە مەترسییەکی جددی دروستدەکەن، هەروەها حوسییەکان لە دەریای سوور هێرشدەکەنە سەر کەشتییەکان و بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان ‌هێرشیان کردە سەر ئیسرائیلیش." 

ئەو ژەنەراڵە راشیگەیاند، "سوپای ئەمریکا لە پێشتر زۆر بەتواناترە و هەمووکات هاوکاری و بەرگریی لە ئیسرائیل و هێزەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست کردووە، لە (13)ی نیسان ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئیسرائیل بێئەوەی هیچ زیانێک بە ئیسرائیل بگەیەنێت ئێمە و ئیسرائیل تونیمان هەموو هێرشەکان لەناوببەین." 

 سەبارەت بە ئامادەی سووپاکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست گوتی، "لەمانگی نیسان توانیمان کارەکانمان باشتر رێک بکەین و بڕیارماندا دووگروپی شەڕکەری کەشتی فڕۆکە هەڵگر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێلینەوە و ناردنی بەلەمێکی زیادەی فڕۆکەی جەنگی )ئێف 22) بۆ ئەم ناوچانە، هەر بڕیارێک و پیڵانێکی سووپای ئێران چیبێت هەموو بەدەستی دەسەڵاتدارانی ئێرانە ئەوان دەیانەوێت پەیامێکی سوود بەخش بگەینن بەڵام پێموایە بە پێچەوانەیە چونکە هەر هەنگاوێکی ‌هێرشی تۆلەکردنەوە لە ئیسرائیل زیان بە ناوچەکە دەگەیەنێت و شەڕ بەرپادەبێت." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین