له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كو‌شتنی کەسێک و برینداركردنی كه‌سێكی تر سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (17-8-2024) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، "له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كو‌شتنی کەسێک و برینداركردنی كه‌سێكى تر، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ته‌كییە به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی دووكان سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد."
لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیێندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە، "دوای ئه‌وه‌ی شەوی ڕابردوو له‌ناحیه‌ی ته‌كییه‌ی كاكه‌مه‌ند له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا شه‌ڕو ئاڵۆزی دروستبوو، لەئەنجامدا كه‌سێك كوژراو كه‌سێكی تر برینداربوو، دەستبەجێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران ده‌ستیپێكرد"، توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ته‌كییه‌وه به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی دووكان دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن و تۆمەتباری سێیەمیش خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.
هەروەها دەشڵێت، له ئێستادا تۆمه‌تباران (ل، ع، ع - د، ل، ع - دـ ل، ع) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (406) له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment