كۆمپانیای DNO: ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتمان لە هەرێمی کوردستان زیاد کردووە کوردستانی

نوچە نێت

کۆمپانیای (DNO)ـی نەوت و گازی نەرویجی ڕایگەیاند، بەرهەم هێنانمان لە هەرێمی کوردستان بەرز بووەتەوە، لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ (35) ملیۆن دۆلار قازانجمان کردووە.

ڕۆژی  شەممە (17/ئاب/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، کۆمپانیای (DNO)ـی نەوت و گازی نەرویجی ڕایگەیاند، "بەهۆی بەرز بوونەوەی ئاستی بەرهەم هێانی نەوت لە کێڵگەکاندا، لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا داهاتمان بەرز بووەتەوە". 

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمپانیاکە، "تێکڕای بەرهەم هێنان لە چارەکی دووەمدا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە (79,783) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمەش بە بەراورد بە چارەکی یەکەمی (2024)، (5٪( بەرزبووەتەوە".

لە ڕاپۆرتێکدا DNO ئاشکرای کردووە، زیادکردنی بەرهەم هێان بەشێوەیەکی سەرەکی لە کێڵگەکانی فیشخاپوور و تاوکی بووە، بەرهەم هێنانی یەکێکیان (49) هەزار و (999)  بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، ئەوەی تریش (30) هەزار و (684) بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرهەم دەهێنێت".

کۆمپانیاکە باسی لەوەش کردووە. "تێکڕای نرخی فرۆشتنی نەوت لەم کێڵگانە (30) دۆلار بووە بۆ هەر بەرمیلێک بۆ بازرگانانی ناوخۆیی، کۆی گشتی داهاتی (137) ملیۆن دۆلار بووە".

DNO ئاشکرای کردووە، "هەرێمی کوردستان وەک ناوچەی سەرەکی بەرهەم هێنان و یەدەگی کۆمپانیاکەمان دەمێنێتەوە، (%75) ی بەرهەم هێنانی نەوت لە کێڵگەی تاوکێ لەلایەن DNO بەڕێوە دەچێت".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین