وەزیری دەرەوەى تورکیا و عێراق لە ئەنقەرە کۆبوونەوە تورکیە

نوچە نێت

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و فوئاد حوسێن، وەزیری بەرگریی عێراق ئەمرۆ لە ئەنقەرە کۆبوونەوە، تورکیا بڕیاری هەڵگرتنی فیزەی تەمەن کەمتر لە (15) و زیاتر لە (50) ساڵی بۆ هاوڵاتیانی عێراق دەرکرد.

ئەمرۆ پێنجشەممە (15/ئاب/2024) ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە، شاندێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەردانی ئەنقەرەیان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە چوارەمین کۆبوونەوەی میکانیزمی ئاسایشی باڵای هەردوو وڵات ئەنجامدرا. 

هاکان فیدان لە دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ریگەیاند، "گفتوگۆکانمان توندترکردۆتەوە لەسەر ئاسایشی سەربازی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەروەها بڕیارماندا ناوەندێکی مەشقی سەربازی هەماهەنگ لە نێوان عێراق و تورکیا  لە شارەکانی بەغداد و بەعشیقە دابمەزرێنین بۆ ڕاهێنان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە خاکی عێراق." 

سەبارەت بە واژۆکردنی یاداشتێکی ڵێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو وڵات فیدان گوتی، "لەنێوان وەزیرانی بەرگری یاداشتی لێکتێگەیشتنی تورکیا و عێراق ئەمرۆ واژۆکرا، دەمانەوێت هاوکارییەکانی هەردوو لا بچێتە قۆناغێکی تر و هیواخوزین یەک ریزی و لێکتێگەیشتن لەگەڵ عێراق بەرەو پێشببەین و هەنگاوی جددی بنێین بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکە." 

وەزیرى دەرەوەى تورکیا ئاماژە بەوەش دەکات، لە يەکی ئەیلوولەوە فیزە لەسەر هاوڵاتیانی عێراقی تەمەن کەمتر لە (15) و زیاتر لە (50) ساڵ هەڵبگرین، ئەمەش پێشهاتێکی گرینگە بۆ برا عێراقییەکانمان، ئێمە یەک دەنگ و یەک دڵین لەسەر پرسی فەڵەستین چونکە هەرێمەکانمان بە پرۆسەیەکی مەترسی و ئازار تێدەپەرێت. 

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوی عێراقیش گوتی، "لەگەڵ تورکیا رێککەوتووین بنکەی سەربازی باعشیقە ببێتە بنکەی مەشق و راهێنانی هێزە عێراقییەکان، تاوەکو ئێستا لەم بنکەیەدا هێزەکانی تورکیای لێیە لەمەو بەدوا بەرپرسیارێتی بنکەکە دەکەوێتە دەست عێراق." 

سەبارەت بە ڕێکخراوی پەکەکە فوئاد حوسێن رایگەیاند، "عێراق بڕیاریداوا پەکەکە بخاتە لیستی  رێکخراوە قەدەغەکراوەکان، هەردوولا نیگەرانین لە دۆخی ئەمنی ناوچەکانمان بەهۆی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ناوچەکانمان لەژێر هەڕەشەی جددیدایە و هەردوو لامان پشتیوانی ئاگربەست لە غەززە دەکەین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین