رۆژنامه‌یه‌كى له‌نده‌نى: په‌رله‌مانتارانى عێراق ده‌ڵاڵى بۆ گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه‌، لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كه‌ له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌وه‌ پێكهێنراوه‌، به‌دواى ئه‌وه‌یه‌ دادگایى چه‌ند په‌رله‌مانتارێك بكات له‌سه‌ر دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵێ. به‌رپرسێكى عێراقیش ده‌ڵێ، "په‌رله‌مانتاران ده‌ڵاڵیان بۆ گه‌نده‌ڵى كردووه‌".

رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" كه‌ له‌ له‌نده‌ن ده‌رده‌چێ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ى نیسان راپۆرتێكى له‌سه‌ر تێوه‌گلانى په‌رله‌مانتارانى عێراق به‌ گه‌نده‌ڵى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى به‌ ده‌ستى هێناون، حكومه‌تى عێراق كار ده‌كات بۆئه‌وه‌ى پارێزبه‌ندى یاسایى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار هه‌ڵبگرێت و بۆئه‌مه‌یش هاوئاهه‌نگییه‌ك له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ئه‌و لیژنه‌ باڵایه‌ دروست بووه‌ كه‌ له‌ مانگى ئابى رابردوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى پێكیهێناوه‌.


به‌رپرسێكى باڵاى عێراقى كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌ و به‌ رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێ، "كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرێت له‌ نزیكترین دانیشتنى په‌رله‌مان پارێزبه‌ندى یاسایى له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ هه‌ڵبگیرێت" ئه‌و به‌رپرسه‌ به‌ ته‌واوى ژماره‌ى په‌رله‌مانتاره‌كان ئاشكرا نه‌كات كه‌ به‌ گه‌نده‌ڵى تۆمه‌تبار ده‌كرێن و ده‌ڵێ، "له‌ سه‌رووى پێنج كه‌س ده‌بن".

زۆرێكیش له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ئه‌وانه‌ن پێشتر له‌ وه‌زاره‌ته‌كان كاریان كردووه‌ و به‌رپرسیارێتیان له‌ حكومه‌ت هه‌بووه،‌ به‌ تایبه‌تى له‌ هه‌ر دوو وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و كاره‌با.

به‌پێى دانپێدانانى ئه‌و به‌رپرسانه‌ى پێشتر گیراون، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ له‌گه‌نده‌ڵى وه‌ك ده‌ڵاڵێك مامه‌ڵه‌یان كردووه‌ و به‌ فێڵى یاسایى هاوكارى تێپه‌ڕاندنى گه‌نده‌ڵیییه‌كانیان كردووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین