سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن دەست لە کار دەکێشیتەوە
نوچە نێت
ڕۆژی چوارشەممە (/14ئاب/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، فۆمیۆ کیشیدا، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ڕایگەیاند، "لە پێناو خەڵک بڕیارێکی چارەنوسسازم دا، دەست لە کار دەکێشمەوە، ئەنجامدانی چاکسازی گرنگ و پێویستە".
سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن توانی بە، "پشتیوانی و هاندانی واشنتن پەیوەندییە گرژەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ کۆریای باشووری چاکبکاتەوە، یارمەتی هەردوو وڵات و هاوپەیمانە هاوبەشەکەیان ئەمەریکا بدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی بەرنامە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور".
لە مانگی تەمموزدا، "بانکی ژاپۆن بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو رێژەی سوودی بەرزکردەوە کاتێک هەڵئاوسان جێگیر بوو، ئەمەش بووە هۆی ناسەقامگیری بازاڕی بۆرسە و بەرزبوونەوەی نرخی یەن".
لە ماوەی کۆڤید (19) دا کیشدا توانی هاووڵاتیان لە پەتای کۆرۆنا ڕزگار بکات، کازو ئویدای وەک سەرۆکی بانکی ژاپۆن (BOJ) دەستنیشان کرد بۆ ئەوەی ژاپۆن لە هاندانی دراوی پێشووی دەربچێت".
لە (10) ی تشرینی دوومی (2021) لە دەنگدانێکی نهێنیی ئەنجومەنی نوێنەرانی ژاپۆن دا، فۆمیۆ کیشیدای بە فەرمی وەک سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن دەستنیشان کرد، دوای ئەوەی مانگی داهاتوو دەست لە کار دەکێشێتەوە، بڕیارە پارتی لیبرال دیموکرات کێبڕکێیەک ئەنجام بدات و کەسێکی تر لە شوێنی ئەو دەستنیشان بکات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment