باندێكی دزیكردن لە سلێمانی دەستگیركران
نوچە نێت
ڕۆژی دووشەممە (12/ئاب/2024) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، "لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەكەوە باندێكی دزیكردن دەستگیركران كە چەندین تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە ."
بەپێی ڕاگەیێندراوی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆمار دەكەن، كە لە سنوری ناحیەی سیتەك دزییان لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەست پێدەكەن، "توانرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەكەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیر بكرێن كە لە شێوەی باندێك دزییان كردووە و دانیان ناوە بە بیست تاوانی دزیكردن لەسنووری ناحیەی سیتەك و چەند شوێنێكی تر لە شاری سلێمانی."
هەروەها دەشڵێت، هەریەك تۆمەتباران ،( م، خ، ر لەدایكبووی 1994 – م، ی، ح لەدایكبووی 2000 – ه،ع،ع لەدایكبووی 1999 – م، ج،ع لەدایكبووی 1983 – ش،ع،ك لەدایكبووی 1994 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment