عێراق لەسەر داعش چەندین بەڵگەی گرنگی لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێگەیشت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئەرشیفی تاوانەکانی داعشی لەلایەن تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش پێگەیشت.

ڕۆژی یەکشەممە (11/ ئاب/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاویکردەوە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، "ئەرشیفێکی تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێپرسینەوە لە تاوانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (UNITAD) پێگەیشت، لە ئەرشیفەکەدا هەموو ئەم بەڵگانە تۆمار کراون کە داعش ئەنجامی داون".

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە پێشوازی لە ئانا پێرۆ، ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی یونیتاد و تیمەکەی کرد. "چەندین بەڵگەی گرنگ ڕادەست کران کە لەلایەن تیمی (UNITAD) وە ئەرشیفکراون، پەیوەستە بەو تاوانانەی لەلایەن داعشەوە ئەنجام دراون".

(UNITAD) بە گوێرەی، "بڕیاری (2379) ی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵە ناوخۆییەکانی عێراق و لێپرسینەوە لەو تاوانانەی داعش ئەنجامی داون دەستی کردووە بە کۆکردنەوە، پاراستن و هەڵگرتنی هەموو بەڵگەکان کە لەوانەیە ببنە تاوانی جەنگ، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و جینۆساید، لە داهاتوودا سوودی لێوەردەگیرێت بۆ زیاتر بلاوکردنەوەی لە ناوخۆ و لە دەرەوەشدا". 

ڕۆژی چوارشەممە (20/3/2024) کریستیان ڕیچەر، ڕاوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش ( UNITAD) ڕایگەیاند، "بە ناچاری کارەکانمان کۆتایی پێهێندرا لەلایەن عێراقەوە، پێویست بوو تا ئەیلوولی (2024) ماوەی کارکردنمان بۆ درێژ بکرابوایەوە بۆ ئەوەی ئەو کارانەی تیرۆریستان ئەنجامیان داوە بە تەواوی کاری لەسەر بکەین، بە جیهانی بناسێنین و ئەو پرۆژانەی کە هەمان بوو تەواوی بکەین نەک ڕاگرتن و کۆتایی هێنان بە کارەکانمان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین